كوردانی رۆژئاوا هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن و په‌یامێك بۆ ئه‌سه‌د ده‌نێرن
شەڕڤانێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات
وێستگه نیوزـ
خانمه سیاسه‌تمه‌دارێكی كوردی رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند كه رۆژی هه‌ینی هه‌ڵبژاردن له ناوچه كوردییه‌كانی باكوری سوریا ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئه‌وه‌ش په‌یامێكه بۆ به‌شار ئه‌سه‌د-ی سه‌رۆكی رژێمی سوریا.
هه‌دیه یوسف، خانمه هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نێكی رۆژئاوای كوردستانه كه تایبه‌ته به سه‌رپه‌رشتیكردنی پلانێك بۆ هێنانه‌كایه‌ی سیستمی حوكمڕانیی باش، ئه‌و خانمه له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه رایگه‌یاند: ئامانجی به‌شار ئه‌سه‌د گرتنه‌وه‌ی جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاته به‌سه‌ر سه‌رجه‌م خاكی سوریا، له‌كاتێكدا كورد سوری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌ربه‌خۆییان نه‌كردووه‌ته ئامانج.
له‌به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌تی سوریا به پشتیوانی روسیا و ئێران دژی پلانی هه‌ڵبژاردن و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی رۆژئاوای كوردستانه چه‌ندینجار دوپاتیكردوه‌ته‌وه كه هه‌موو ئه‌و خاكانه ده‌خاته‌وه ژێر ركێفی خۆی كه له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردوی جه‌نگی ناوخۆیی وڵاته‌كه‌یدا له‌ده‌ستیداوه.
هه‌دیه یوسف له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه به ئاژانسی رۆیته‌رزی رایگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی سوریا سور بێت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی، ئه‌وا سوریا به‌ره‌و دابه‌شبون ده‌بات، كوردانی سوریاش ئامڕازی پێویستیان له‌به‌رده‌سته بۆ به‌رگریكردن له‌خۆیان و به‌رپرسانی دیمه‌شقیشی بۆ گفتوگۆ و دانوستان هاندا.
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌و خانمه سیاسه‌تمه‌داره‌ی رۆژئاوای كوردستان ئاشكرایكرد كه هه‌ڵبژاردنه‌كان گوزارشتن له ئیراده‌ی ئازاد و په‌یامێكیشه بۆ به‌شار ئه‌سه‌د كه ده‌یه‌وێت ته‌واوی خاكی وڵات بخاته‌وه ژێر ده‌ستی خۆی.
هه‌ڵبژاردنه‌كانی رۆژئاوای كوردستان به سێ قۆناغ ده‌بێت، قۆناغی یه‌كه‌م سبه‌ینێ هه‌ینی 22ی ئه‌یلولی 2017 ده‌ستپێده‌كات و تیایدا هاوڵاتیان نزیكه‌ی سێ هه‌زار و 700 به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوخۆیی بۆ سێ كانتۆن هه‌ڵده‌بژێرن.
له مانگی تشرینی دووه‌می داهاتووش هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌دوایدا له مانگی كانونی دووه‌م هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نێكی گه‌وره‌تر ده‌كرێت هاوشێوه‌ی په‌رله‌مان كاره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات.
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له رۆژئاوای كوردستان له‌كاتێكدایه كه بڕیاره رۆژی شه‌ممه 23ی ئه‌یلولی 2017، په‌رله‌مانی توركیا دانیشتنێكی به‌په‌له ساز بكات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی راسپاردنی سوپای ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له خاكی عیراق و سوریا.
دانیشتنه به‌په‌له‌كه‌ی په‌رله‌مانی توركیاش له‌كاتێكدایه كه سبه‌ینێ هه‌ینی 22ی ئه‌یلولی 2017، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا له‌سه‌ر ریفراندۆمه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی دوشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
ر.ع
PM:09:15:21/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 2200
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت