ئەندامانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا ئاشكرابوو

‌د.عەبدوڵا وەرتی، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم

وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

ئەندامانی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ شاری بەغدا هەمان شاندی پێشوو دەبن كە سەردانی بەغدایان كرد.

د.عەبدوڵا وەرتی، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم بە وێستگە نیوزی راگەیاند "شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا هەمان شاندی پێشوون، لەبەرئەوەی ئەوان باشتر ئاگاداری گفتوگۆكان بوون بۆیە بەلامان باشبوو هەر ئەوان سەردان بكەنەوە"، بۆ ماوەی سەردانەكەشیان وتی "رەنگە سەردانەكە دوو رۆژ بخایەنێت".

ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم بەسەرپەرشتی بارزانی بەڕێوەچوو بڕیاردرا ریفراندۆم لە كاتی خۆیدا لە 25ی ئەیلول ئەنجام بدرێت و شاندێكیش رەوانەی شاری بەغدا بكرێَت.

مانگی رابردوو شاندێك بە سەرۆكایەتی رۆژ نوری شاوێس ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی و و ئەندامێتی (سەعدی پیرە وتەبێژی یەكێتی، فوئاد حسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم، محەمەد ئەحمەد لە یەكگرتووی ئیسلامی، ماجید بازرگان لە توركمانەكان، ڤیان دەخیل لە ئێزدییەكان، رۆمیۆ هەكاری لە مەسیحییەكان) بۆ ماوەی هەفتەیەك سەردانی بەغدایان كرد.


PM:08:55:21/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 12384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو