رۆژنامه‌ی ته‌له‌گراف پاشكۆیه‌كی تایبه‌ت به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه
رۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی به‌یه‌كێك له پڕفرۆش‌ترین رۆژنامه‌كان له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت
وێستگە نیوز-
رۆژنامه‌ی به‌ناو بانگی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی پاشكۆیه‌كی تایبه‌ت به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه. له‌و پاشكۆیه‌دا ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و ئه‌كادیمیستی به‌ریتانی وتاریان تێدا نووسیوه و پشتیوانیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ربڕیوه و ره‌هه‌نده‌كانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و گۆڕینی نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه‌یان روونكردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی به یه‌كێك له پڕفرۆش‌ترین رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت، ئه‌و رۆژنامه‌یه پاشكۆیه‌كی تایبه‌ت به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ كۆپییه ئۆنلاینه‌كه‌ی ئه‌و پاشكۆیه بڵاوده‌بێته‌وه و بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش چاپكراوه‌كه‌ی بكه‌وێته بازاره‌وه كه نزیكه‌ی نیو ملیۆن كۆپی له سه‌رانسه‌ری به‌ریتانیا و جیهان دابه‌ش ده‌بێت.
له‌م پاشكۆیه‌دا، چه‌ندین په‌رله‌مانتاری به‌ریتانی وه‌ك رۆبه‌رت هاڵفن، نه‌دیم زه‌هاوی و جاك لۆپپرێستی له پارتی پارێزگاران و چۆیسی براڤید په‌رله‌مانتار له پارتی كرێكاران، چارلس ته‌نۆك ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، گاری كێنت به‌رپرسی گرووپی په‌رله‌مانتارانی دۆستی كورد له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، كاروان جه‌مال تاهیر نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ره‌نج عه‌لائه‌دین نووسه‌ر و توێژه‌ری كوردی دانیشتوی به‌ریتانیا و نووره‌دین وه‌یسی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دامه‌زراوه‌ی كوردستان 24 بۆ توێژینه‌وه‌ی و راگه‌یاندن و چه‌ندین نووسه‌ر و كه‌سایه‌تی دیكه‌ی كورد و به‌ریتانی به‌شدارییان له‌م پاشكۆیه‌دا كردووه.
پێشتریش له مانگی ته‌مموزی 2017 رۆژنامه‌ی واشنتن تایمز پاشكۆیه‌كی تایبه‌ت كرد به پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و هاوكات پانێلێكیشی له هۆڵی كۆنگرێسی ئه‌مریكا به به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو كۆنگرێسمان و ئه‌كادیمیست و رۆشنبیر و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی ئیداره‌ی ئێستا و پێشووی ئه‌مریكا ئه‌نجامدا.
د.ف
PM:08:49:21/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 1672
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت