ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عیراق سه‌ردانی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كردووه و له دیدارێكی نێوانیاندا عه‌بادی جه‌ختیكردووه‌ته‌وه كه ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ جه‌نگی دژی داعش و رزگاركردنه‌وه‌ی خاكی عیراق و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره و رێگركردنه له هه‌ر ئاژاوه‌یه‌ك كه له‌مپه‌ر بخاته‌به‌رده‌م پێشڕه‌ویی هێزه‌كانی عیراق.
سه‌باره‌ت به ریفراندۆمه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی 25ی ئه‌یلولی هه‌رێمی كوردستان نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی عه‌بادی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردووه كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به سه‌رۆك كۆماری وتووه: " هه‌ڵوێستمان سه‌باره‌ت به ریفراندۆم جێگیره، ئه‌ویش ره‌تكردنه‌وه‌ی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراقه".
عه‌بادی ئاماژه‌ی به درێژه‌دان به دانوستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا كردووه‌ته‌وه و وتویه‌تی: "هه‌موو جیهان بۆ یه‌كپارچه‌یی عیراق و پاراستنی سه‌روه‌ریی و جه‌نگی دژی داعش له‌گه‌ڵ ئێمه‌ن."
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه عه‌بادی رایگه‌یاندووه: "گرتنه‌به‌ری هه‌ر رێوشوێنێكی یه‌كلانه‌یه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه"، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه "ده‌رگای گفتوگۆ له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوری و عیراقێكی یه‌كگرتوو كراوه‌یه".
له 16ی ئه‌یلولی 2017 حه‌یده‌ر عه‌بادی ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانی به "یاریكردن به ئاگر" له‌قه‌ڵه‌مدا و هۆشدارییدا له‌وه‌ی رێز نه‌گرتن له سنور و ده‌ستور ده‌رگای ده‌ستوه‌ردان بكاته‌وه و په‌یامێكی "دۆستانه و برایانه"شی ئاراسته‌ی سه‌ركرده‌كانی كورد كرد.
PM:08:48:21/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 5276
جار خوێنراوه‌ته‌وه