له پهیوهندیهكی تهلهفۆنیدا سەرۆکی فەرەنسا داوی له بارزانی كرد ریفراندۆم دوابخات، بەڵام بارزانی رەتیکردووەتەوە و دەڵێت "ریفراندۆم لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و دەرگای گفتوگۆش دانەخراوە".
بەپێی راگەیهندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رۆژی پێنجشەممە 21ی ئهیلولی 2017، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پەیوەندی بە مەسعود بارزانییهوه كردووی و داوایكردووه كه بارزانی ریفراندۆم دوابخات.
بهپێی راگهیهندراوهكه له وهڵامدا بارزانی داواکەی رەتکردووەتەوە و وتویەتی "ریفراندۆم لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و دەرگای گفتوگۆش دانەخراوە و دوای ریفراندۆم، کوردستان لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ دەکات".
دەقی راگەیهندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
ڕۆژی پێنجشەممە 21ی 9ی 2017 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئێمانوێل ماکڕۆن سەرۆکی فەڕەنساوە پێگەییشت.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆککۆماری فەڕەنسا ستایشی کوردستانی کرد و ڕۆڵی کوردستانی لە شەڕی داعش و حەواندنەوەی ئاوارە و لێقەوماوان بەرز نرخاند. هەروەها پشتیوانیی وڵاتەکەشی بۆ "یەکپارچەیی عێراق" و "مافەکانی گەلی کوردستان لەچوارچێوەی دەستووری عێراقدا" خستەڕوو و داواشی کرد ڕیفراندۆم دوابخرێت.
لە بەرانبەردا سەرۆک بارزانی سوپاسی سەرۆک و حکوومەت و گەلی فەڕەنسای کرد بۆ پشتگیریی بەردەوامیان بۆ کوردستان، ڕاشیگەیاند ڕیفراندۆم لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و دەرگای گفتوگۆش دانەخراوە و دوای ڕیفراندۆم، کوردستان لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ دەکات.
PM:06:35:21/09/2017
ئهم بابهته 1768
جار خوێنراوهتهوه