ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی ئه‌یلولی 2017 ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌كۆی ده‌نگ بڕیاری له‌سه‌ر پرۆژه بڕیارێك بۆ لێپچینه‌وه له‌و تاوانانه دا كه رێكخراوی داعش ئه‌نجامی داون.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به لیكۆڵینه‌وه له بڕیاره‌كانی داعش سازكرد و به‌كۆی ده‌نگ پرۆژه‌بڕیارێكی بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و تاوانانه په‌سه‌ند كرد كه رێكخراوی داعش ئه‌نجامی داون.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا نیكی هیلی، خانمه باڵیۆز ئه‌مریكا بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه تیمێك بۆ لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی داعش له عیراق پێكهێنراوه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا نیكی هیلی، خانمه باڵیۆز ئه‌مریكا بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه تیمێك بۆ لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی داعش له عیراق پێكهێنراوه، هاوكات جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند كه پێویسته فشاری سه‌ربازی به‌جۆرێك پته‌و بكرێت كه ببێته‌هۆی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و رێكخراوه.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا داواشی كرد كه ریزه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعش یه‌كبخرێن و ئاشكراشیكرد كه له ئاسمانی عیراق و به ره‌زامه‌ندیی حكومه‌تی به‌غدا پرۆسه‌ی دژی داعش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ر.ع
PM:05:21:21/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 4196
جار خوێنراوه‌ته‌وه