ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم لەكۆبوونەوەدان


وێستگە نیوز-

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی دەستیپێكرد و بەپێی زانیارییەكانيش، لەكۆبوونەوەكەدا تاوتوێی ناردنی وەفدی هەرێمی كوردستان بۆ بەغداو ئامادەكاریەكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی و راپرسی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم دەكرێت.

پێش کۆبوونەوەکەش عەبدوڵا وەرتێ ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم لەلێكوانێكدا بەراگەیاندنەكانی وتوە: "ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم گفتوگۆ دەکات لەسەر بەدیلی وڵاتانی زلهێز و سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا و پرسەکانی دیکەی پەیوەست بە ڕیفراندۆم".

هەروەها پێشتریش نەتەوەیەکگرتووەکان و وڵاتانی زلهێز ڕایانگەیاند، کە بەدیلی ڕیفراندۆمیان داوەتە بارزانی و پێویستە دوابخرێت.

لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: "ئەمریکا بە توندی دژی ڕیفراندۆم دەوەستێتەوەو ڕایدەگەیەنن، ڕانه‌گرتنی ڕیفراندۆمی هەرێم بۆ سەربەخۆیی ده‌بێته‌هۆی ڕاگرتنی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كورد".

هاوکات دوێنێ 20ی ئەیلولی 2017 فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆبوونەوەیەدا لەگەڵ بارزانی، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بۆ چاره‌سه‌ركردنی بابەتە هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خستووەتەڕوو و بڕیاریش درا شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدا بکات.

بڕیارە ڕۆژی 25ی ئەیلولی 2017 ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕێندراوەکانی کوردستان لە دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت.



د.ف


PM:04:42:21/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 1636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو