کۆمسیۆنی هەڵبرادنەکان راگەیەندراوێکی لەبارەی ڕیفراندۆمەوە بلاوکردەوە


کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی داوا لە ڕاگەیاندن و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات کاتژمێر ٢١ی شەوی ٢٢ی مانگ بانگەشەی ڕیفراندۆم بووەستێنن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ وێستگە نیوز نێردراوە، کۆمسیۆن دەڵێت "داوا لە سەرجەم ئامرازەکانی ڕاگەیاندن و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کاتژمێر ١٢ی شەوی ٢٢ی ٩ی ٢٠١٧ هەموو بانگەشەیەکی ڕیفراندۆم ڕادەوەستێت."

کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر لایەنێک پابەند نەبێت ئەوا بەپێی یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەن.

لە ڕۆژی ٥ی ئەم مانگەوە بانگەشەی ڕیفراندۆم دەستپێکردووە و تا ٤٨ کاتژمێر بەر لەوادەی کردنەوەی ناوەندەکانی دەنگدان بۆ ڕیفراندۆم بەردەوام دەبێت.

ڕۆژی ١٤ی ئابی ڕابردوو، ئەنجوومەنی‌ کۆمسیاران، وەڵامی‌ نوسراوەکانی‌ سەرۆکایەتی‌ هەرێم و سەرۆکی‌ پەرلەمانی‌ کوردستانی سەبارەت بە ئەنجامدانی‌ هەڵبژاردنەکان دایەوە و ڕایگەیاند، ئامادەن بۆ ئەنجامدانی‌ ڕیفراندۆم لە ڕۆژی ٢٥ی‌ ئەیلولدا.

هەروەها ئەنجوومەنی‌ کۆمسیاران ئامادەیی‌ خۆشی دەربڕی لە ڕۆژی ١ی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی هەرێم پێکەوە ئەنجام بدات.


PM:03:21:21/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 5316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو