هه‌ڵمه‌تی #به‌هێمنی له هه‌رێم راگه‌یه‌ندرا
ئاڤان جاف
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
خانمه رۆژنامه‌نووس ئاڤان فارس جاف، هه‌ڵمه‌تی كاتی خۆشه‌ویستی و پێكه‌وه ژیانه، كاتی ئاشتییه به #هێمنی له رۆژی جیهانی ئاشتیدا له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.
ئاڤان جاف، له باره‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌وه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "ئەم رۆژانە لە ھەموو کات و ساتەکان زیاتر پێویستمان بە ئاشتی و پێکەوەژیانە، با ھەموو بەیەکەوە رق و کینەو شەڕ لەناوببەین، بە ھێمنی گفتووگۆ و دیالۆگ بکەین،خاڵە ناكۆكەكان وەلا بنێین #بەھێمنی".
روونیشیكرده‌وه: "ھەڵمەتەکە ھاوکاتە لەگەڵ رۆژی جیھانی ئاشتی، كه ده‌كاته 21ی ئه‌یلول ھەموو ساڵێک، وەک رۆژنامەنووسێک و چالاکوانێک رام وایە میدیا رۆڵی گرنگ دەبینێت لە چەسپاندنی ھزری ئاشتی و پێکەوەژیان لە کوردستان، بەتایبەت لەم ماوەیەدا کە پرۆسەی گرنگ بەرێوەدەچێت ئەبێ تەرکیزی زۆرمان لەسەر ئاشتی و پەیامی ئاشتانە بێت".
راشیگه‌یاند: "داوا لە رۆشنبیران و رۆژنامەنووسان و کەسانی دڵسۆز و ئاشتی خواز دەکەم لەگەڵمان بن بۆ گەیاندنی زۆرترین پەیامی ئاشتی، بە داگرتنی ھاشتاگی #بەھێمنی #بەڵێ_بۆ ئاشتی".
PM:02:51:21/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 5916
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت