په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵ: به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌مان ناكه‌ین
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان ناكه‌ن كه بڕیاره رۆژی شه‌ممه ئه‌نجام بدرێت.
سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، تائێستا بڕیاریان وایه به‌شداری كۆبوونه‌وه داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌یه تا رۆژی شه‌ممه گۆڕانكاری له بڕیاره‌كه‌یان بكرێت، ناوبراو وتی "دانیشتنی ئاسایی په‌رله‌مان له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك و سكرتێردایه و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌بێت دوانیان ئه‌جندا ئاماده بكه‌ن، ئه‌وه‌ی ئێستا ته‌نها جێگر ئه‌جندای داناوه و سكرتێریش هی كۆبوونه‌وه‌ی پێشتر و كاتی بووه و سه‌ڵاحیه‌تی نییه له‌گه‌ڵ جێگر ئه‌جندا دابنێن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كۆمه‌ڵ وتیشی "ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه نایاساییه و ئه‌وان به‌ڵێنیان دابوو كۆبوونه‌وه‌كه بۆ مووچه و قووتی خه‌ڵك بێت، به‌ڵام دیاره له‌وه‌شدا فه‌شه‌لیان هێناوه، بۆیه به‌شداری ناكه‌ین".
شه‌وی 15-9-2017 دوای دوو ساڵ له په‌كخرانی، په‌رله‌مانی كوردستان بێ به‌شداربوونی فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و ژماره‌یه‌ك فراكسیۆنی و په‌رله‌مانتاری دیكه، دانیشتنه‌كانی ده‌ستپێكرده‌وه، له‌و دانیشتنه‌شدا جه‌عفه‌ر ئیمینكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كه‌ی كرد، بێگه‌رد تاڵه‌بانیش سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی بووه سكرتێری ئه‌و دانیشتنه‌ی په‌رله‌مان.
هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌دا به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كه بڕیاره رۆژی 25-9-2017 بكرێت ده‌نگی له‌سه‌ر درا.
بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووش 23-9-2017 دانیشتنی دیكه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت.
PM:02:14:21/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 1568
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت