به‌رپرسێكی شاری كه‌ركوك ماوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی حه‌ویجه ئاشكرا ده‌كات
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
به‌رپرسێكی ئه‌منی شاری كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێَت، ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی حه‌ویجه نزیكه‌ی 25 رۆژ تا مانگێك ده‌خایه‌نێت و ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ش مه‌ترسی داعش له‌سه‌ر كه‌ركوك كه‌مده‌كاته‌وه.
ئازاد جه‌باری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به وێستگه نیوزی راگه‌یاند "له‌و باوه‌ڕه‌داین ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی حه‌ویجه نزیكه‌ی 25 رۆژ بۆ مانگێك بخایه‌نێت".
ناوبراو وتیشی "ئه‌گه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كه هه‌موو ده‌شتی حه‌ویجه بگرێته‌وه كه له زه‌رگه‌وه ده‌ست پێده‌كات تا سنوری تكریت له‌ولاوه تا سنوری گوێر لای موسڵه‌وه پاشان دێته‌وه لای كه‌ركوك به گشتی 70 بۆ 90 كیلۆمه‌تره، به‌ڵام ئه‌و ناوچانه هه‌مووی داعشی تیا نییه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و شارۆچكه‌یه مه‌ترسییه‌كانی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش بۆ سه‌ر شاری كه‌ركوكیش زۆر كه‌م ده‌كاته‌وه.
پێشتر ره‌شاد گەڵاڵی، لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "دوای ئەوەی كاتژمێر 5ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ پێنجشه‌ممه 21ی ئه‌یلولی 2017، هەڵمەتی کۆنتڕۆڵکردنەوەی حەویجە دەستی پێ‌کرد، بەپێی زانیاریەکان کە پێمان گەیشتووە، هەڵمەتەکە لە دوو میحوەرەوە دەستیپێکردووە، لەبەری یەکەم گوندەکانی (عەنکاوە ـ حوشترالوک) ئازادکراون و بەئاراستەی زورنا بەردەوامن لەپێشرەوی".
روونیشیكرده‌وه: قۆڵی دووەمی هەڵمەتەکە لە گوندەکانی (عێن حەیالی ) دابەزین و بەئاراستەی گوندەکانی (شێخ حمد ـ سلمان ـ عوێدیلە و جمێلە) ئازادکراون و هێرشەکانیش بەردەوامە.
ئه‌وه‌شی باسكرد: هێزه‌كه‌ی سوپای عیراق له پۆلیسی فیدراڵی و حه‌شدی شه‌عبی به‌شدارن و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش به‌رده‌وامه.
ئه‌وه‌شی وت: "داعش به‌رگرییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌كردووه، چونكه ئه‌گه‌ر وابوایه ئه‌و پێشڕه‌وییه نه‌ده‌كرا، بۆیه ئه‌گه‌ری هه‌یه حه‌ویجه به زوویی له ده‌ست داعش رزگار بكرێن".
به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی ئه‌یلولی 2017، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوک رایگەیاندووە، " هەروەک بەڵێنمان دابوو، لەگەڵ بەرەبەیانێکی نوێی عیراقدا قۆناغی یەکەمی ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی حەویجە دەستی پێکردووە".
عەبادی ستایشی هێزە عیراقییەکانی کردووە کەلەبەرەیەکی شەڕ زیاترەوە شەڕی داعش دەکەن وەک ئاماژەیەک بۆ ئۆپراسۆنەکانی خۆرئاوای عیراق.
عەبادی ئاشكرای كرد: "ئەمە قۆناخی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجەیە، ئێستا ھێزەكانی عێراق، لە چەندین بەرەوە لەگەڵ چەكدارانی داعش لەشەڕدان و لە سەركەوتنی یەكجاری و كۆتایی ھێنان بە داعش نزیكبوونەتەوە".
دوو رۆژ لەمەوبەر، ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچەكانی رۆژئاوای ئەنباریش دەستپێكرد.
PM:01:43:21/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 5456
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت