ئومێد خۆشناو: هیچ گومانێکتان نه‌بێت ریفراندۆم له‌کاتی خۆی ده‌کرێت
ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان
وێستگه نیوز ـ
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ گومانێكتان ریفراندۆم له كات و واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌ر گفتوگۆیه‌كیش هه‌بێت ده‌كه‌وێته دوای ریفراندۆم و زمانی هه‌ڕه‌شه‌ش ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له نووسینێكدا له فه‌یسبوكی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه: "وه‌ک چاوه‌ڕوان بوو هێنده‌ی نزیک بینه‌وه له رۆژه چاره‌نوسسازه‌که، جه‌نگی ده‌روونی و ده‌نگ و دۆری ره‌شبینی و بڵاوکردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوکێ لای هاوڵاتیان زیاتر ببێت".
ده‌شڵێت: "هیچ گومانێکتان نه‌بێت، ریفراندۆم له‌کاتی خۆی ده‌کرێت، هه‌رچی پێشنیاز‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌کی گفتوگۆش هه‌بێ له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی کوردستان ره‌ت ناکرێته‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌مه‌ڕ ئه‌و پرسه گفتوگۆ ده‌که‌ین".
ئومێد خۆشناو ده‌شنووسێت: "ده‌رباره‌ی زمانی هه‌ڕه‌شه‌ش هیچ باکمان بۆ ئه‌و قسانه نییه، زمانی هه‌ڕه‌شه ره‌ت ده‌که‌ینه‌وه".
روونیشیده‌كاته‌وه: "ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه ده‌کات ده‌بێت ئه‌وه‌ش تێبگات، چ قیمه‌تێک بۆ هه‌ڕه‌شه‌کان دانانێین و ده‌رده‌که‌وێت کێ زیان ده‌کات.! ئیتر هیچ گومان و شکێکتان نه‌بێ، کاروانی سه‌رفرازیمان ده‌ڕواو هیچ هێزێک ناتوانێ، رێی پێبگرێت، 25ی ئه‌یلول رۆژی نووسینه‌وه‌ی چاره‌نووسمانه و ده‌وڵه‌ت چاوه‌ڕێمانه".
بڕیاره رۆژی 25ی ئه‌م مانگه له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه جێ ناكۆكه‌كان ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌شێك له چاودێران پێیان وایه ریفراندۆم دواده‌خرێت.
PM:12:16:21/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 4288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت