قوباد تاڵه‌بانی له رێگه‌ی ڤیدیۆیه‌كه‌وه سیستمی نوێی مووچه روونده‌كاته‌وه
قوباد تاڵەبانی.. جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم
وێستگه نیوز ـ
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی ڤیدیۆیه‌كه‌وه باس له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موان پێكه‌وه سیستمێكی نوێ بۆ مووچه داده‌رێژن.
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له رێگه‌ی ڤیدیۆیه‌كه‌وه كه له په‌یجی فه‌رمی خۆی له فه‌یسبوك بڵاوكردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: "دوێنێ چوارشه‌ممه له په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامدا، به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی قۆناغه‌كانی چاكسازی حكومه‌ت له بواره جیاوازه‌كاندا".
ئه‌وه‌شی وتووه: "سیستمی نوێی مووچه‌و دامه‌زراندنی سندوقی داهاته نه‌وتییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی په‌رله‌مان و حكومه‌ت، ته‌وه‌رێكی گرنگی كۆبوونه‌وه‌كه‌بوون".
روونیشیده‌كاته‌وه: "هه‌ردوولامان پێكه‌وه كارده‌كه‌ین بۆ دانانی سیستمێكی نوێی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران".
دوێنێ چوارشه‌ممه 21ی ئه‌یلولی 2017، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان كۆبوونه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه بڵاوكرده‌وه.
په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌كه‌دا له‌سه‌ر چوار خاڵ گفتوگۆ كراوه و له‌سه‌ری رێككه‌وتوون ئه‌وانیش:
1. ئامادەکاری بکرێت بۆ دامەزراندنی سندوقی داهاتە نەوتییەکان و پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان.
2. هەماهەنگی تەواو هەبێت لە نێوان حکومەت و پەرلەمان بۆ ئەو پرسانەی باسکران.
3. دوای تەواوکردنی ئەم رێکارانە پەرلەمان دانیشتنێکی تایبەت ئەنجام دەدات لەسەر ئەم پرسانە.
4. کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدرێت لە نیوان حکومەت و لیژنە پەیوەندیدارەکان بەمەبەستی زووتر گەڵاڵەکردنی سیستمی نوێی مووچە کە حکومەت بنەماکانی داڕشتووە.
ه.ر
AM:11:34:21/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 50652
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت