ئه‌دهه‌م بارزانی: سوپاسی خه‌ڵكی سلێمانی ده‌كه‌ین
ئه‌دهه‌م بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه
وێستگه نیوز ـ
ئه‌دهه‌م بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، بارزانی دوو جار پێی وتووه سوپاسی خه‌ڵكی سلێمانی بكات بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ی له كه‌رنه‌ڤاڵی ئاهه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی كرا له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، ده‌شڵێت: "سوپاسی خه‌ڵكی سلێمانی ده‌كه‌ین".
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی ئه‌یلولی 2017، ئه‌دهه‌م بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌سه‌ر كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌ی دوێنێی سه‌ربه‌خۆیی له سلێمانی ساز كرد.
ئه‌دهه‌م بارزانی وتی: "بارزانی دوو جار پێی وتم كه سوپاسی خه‌ڵكی سلێمانی بكه‌م له‌سه‌ر ئه‌و به‌شدارییه گهرموگوڕهیان له كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆیی".
ئه‌دهه‌م بارزانی سوپاس خه‌ڵكی سلێمانی كرد و رایگه‌یاند: "كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆیی له سلێمانی په‌یامێكی گرنگی دایه نه‌یارانمان".
AM:10:46:21/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 3208
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت