سبه‌ینێ له زه‌وی به‌شێك ده‌بێته پایز و به‌شێكیش به‌هار
- وێستگه نیوز ـ
سبه‌ینێ هه‌ینی 22ی ئه‌یلولی 2017، یه‌كه‌م رۆژی پایز له نیوه‌گۆی زه‌وی و یه‌كه‌م رۆژی وه‌رزی به‌هار له نیوه‌گۆی باشووری زه‌وی ده‌ستپێده‌كات.
كه‌شناسی هه‌رێم له بابه‌تێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه: رۆژی هەینی 22ی ئه‌یلولی 2017، كاتژمێر 11 و 28 خوله‌كی شەو بەكاتی هەرێمی كوردستانی عیراق، ماوەی شەو و رۆژ لە نیوە گۆی باكووری زەوی بە تەواوی یەكسان دەبێت بۆ 12 كاتژمێر رۆژ و 12 كاتژمێریش شەو، بەمەش لە رووی فەلەكییەوە رۆژی هەینی دەبێتە یەكەم رۆژ و دەستپێكی وەرزی (پاییز) لە نیوە گۆی باكووری زەوی كە بە (هاوسەنگ بوونی پاییزی – Fall Equinox) ناسراوە، بە پێچەوانەوە، ده‌بێتە یەكەم رۆژی (وەرزی بەهار) لەنیوەگۆی باشووری زەوی كە بە (هاوسەنگ بوونی بەهاریی – Vernal Equinox) ناسراوەو تیایدا خۆر رێك لە رۆژهەڵات هەڵدێت و لە رۆژئاوادا ئاوادەبێت.
له بابه‌ته‌كه‌دا هاتووه: هۆكاری ئەو جیاوازییە دەگەڕێتەوە بۆ لاریی تەوەری خۆلانەوەی زەوی لەسەر خولگەكەی بە 23.4392811°پلە بەرامبەر بە خولگەكەی بە دەوری خۆردا، بۆیە تیشكی خۆر هەڵبەزین و دابەزین دەكات لەنێوان هەردوو خولگەی (قڕژاڵ – Tropic of Cancer) لەنیوەگۆی باكوور‌و (گیسكTropic of Capricorn -) لە نیوەگۆی باشووردا، بەمەش گۆڕانكاریی رێك و پێكی دووبارەبووەوە لە ئاست و رێژەو ماوەی بەركەوتنی تیشكی خۆر لەسەر زەوی روودەدات، وە هەر ئەمەشە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی گۆڕانكاریی بەرچاو لە پلەكانی گەرما لەسەر رووی هەسارەكەماندا.
ئه‌وه‌ش هاتووه: "لە رۆژی 22 ی ئەیلوولدا، ماوەی نێوان زەوی و خۆر دەگاتە 149598023 كیلۆمەتر كە بە (نێوەندی دووریی) دەناسرێت و بەردەوامیش لەخۆر نزیكتری دەكەوێتەوە، بۆیە لە 2017.12.21 دا كە بە رۆژی (هەڵگەڕانەوەی زستانە – Winter Solstice) دەناسرێت لە نیوەگۆی باكووری زەوی و ئەوكاتە هەسارەكەمان دەگاتە نزیكترین خاڵ لەخۆر ماوەی نێوانمان 147 ملیۆن و 95 هەزار كیلۆمەترە، كەچی لە هەمان رۆژدا (هەڵگەڕانەوەی هاوینە) یە بۆ نیوەگۆی باشووری زەوی!".
بێگومان هۆكاری ئەم دوو گۆڕانكارییە پێچەوانییەش لە هەمان رۆژدا، دەگەڕێتەوە بۆ لاریی تەوەری خوڵانەوەی زەوی بەرامبەر بە خولگەكەیدا.
AM:10:27:21/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 11224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت