سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌سلێمانی: زیانه‌كانی یاریگای سلێمانی پڕدهكهینهوه
دیمەنی یاریگاکە دوای کەرنەڤاڵەکە
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای ئاهه‌نگه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، تیمه‌كانیان بۆ خاوێنكردهوهی یاریگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌ستبه‌كاربوون و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن ره‌نگه هه‌ندێك زیان به‌ژینگه‌ی یاریگاكه كه‌وتبێت و له چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی به‌كرێگرتنی ئه‌و یاریگایه‌دا كه‌موكورتی و زیانه‌كانی پڕ ده‌كه‌نه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه رایگه‌یاندووه، تیمه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلێمانی و لقی چوار، له‌یاریگای سلێمانی ده‌ستبه‌كارن بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی یاریگاكه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه "دیاره له‌به‌ره‌نجامی ئه‌و كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه فراوانه ره‌نگه هه‌ندێك زیان به‌ژینگه‌ی یاریگاكه كه‌وتبێت و ئه‌نجومه‌ن له‌چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی به‌كرێگرتنی ئه‌و یاریگایه‌دا كه‌موكورتی و زیانه‌كانی پڕ ده‌كاته‌وه".
ئه‌مڕۆ له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به ئاماده‌بوونی بارزانی و هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی و لایه‌نه‌كان و جه‌ماوه‌رێكی زۆر كه‌رنه‌ڤاڵی پشتگیری بۆ ریفراندۆم ئه‌نجامدرا كه بڕیاره رۆژی 25-9-2017 ئه‌نجام بدرێت.
PM:10:15:20/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 16940
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت