راوێژکارێکی بارزانی ئامانجی سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێم بۆ به‌غدا ده‌خاته‌ڕوو
دیمەنی کۆبوونەوەکە
وێستگه نیوز –
راوێژكارێكی بارزانی ئامانجی سه‌ردانی وه‌فدی باڵای هه‌رێم بۆ به‌غدا ده‌خاته‌ڕوو و رایده‌گه‌یه‌نێت كه "بۆ ته‌ئكیدكردنه‌وه‌یه له‌وه‌ی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆییه".
هێمن هه‌ورامی راوێژكاری مه‌سعود بارزانی كه رای جیاواز له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "رۆژی 9/20 له سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی مێژوویی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی و د. فوئاد مه‌عصوم".
هێمن هه‌ورامی ده‌ڵێت: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌وردی هه‌موو ئه‌گه‌رو رێوشوێنه‌كان و ورده‌كاری وه‌ره‌قه پێشنیاركراوه‌كانی ی‌و ئێن و ئه‌مریكا و پێشنیاره‌كانی عه‌بادی و ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆك كۆماری عیراق یه‌كاڵا كرانه‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "كۆبوونه‌وه‌كه ته‌ئكیدی كرده‌وه كه ریفراندۆم له كاتی خۆی ده‌كرێ، چونكه تا ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش هیچ به‌دیلێك كه بارته‌قای ریفراندۆم بێت نه‌هێنراوه‌ته پێشه‌وه".
راوێژكاره‌كه‌ی بارزانی راشیگه‌یاندووه كه "بڕیار درا له دوو رۆژی دیكه شاندی گفتوگۆ بچێته‌وه به‌غدا بۆ ته‌ئكیدكردنه‌وه له‌وه‌ی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆییه و ئاماده‌ین پاش ریفراندۆم بۆ ماوه‌ی ساڵێك تا دوو ساڵ گفتوگۆی چڕ و پڕ له‌سه‌ر سنوور و ئاو و نه‌وت و دانانی بناغه‌ی دوو دراوسێی باش دابنرێ".
له‌دوای 2013وه بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌مڕۆ بارزانی سه‌ردانی سلێمانی كرد و سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌كێتیدا كۆبووه‌وه، دواتر له یاریگای سلێمانی له كه‌رنه‌ڤاڵی به‌ڵێ بۆ ریفراندۆمدا وتارێكی پێشكه‌ش كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "ریفراندۆم بووه‌ته پرسێكی نێوده‌وڵه‌تی و بڕیاری گه‌لی كوردستانه و ده‌ستووری عیراق رێگه‌ی پێداوین، بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌موومان یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك حزبین".
PM:09:48:20/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 6908
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت