زانکۆلاین بۆ ده‌رچوانی خولی دووه‌می 12ی ئاماده‌یی کارا دەکرێت
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا له سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 21ی ئه‌یلولی 2017، پڕۆگرامی (زانکۆلاین) بۆ دەرچوانی خولی دووه‌می قۆناغی دوانزەی ئامادەیی کارا بکرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، به ده‌رچوانی پۆلی دوانزه ئه‌وه راده‌گەیه‌نێت، كاتژمێت هه‌شتی به‌یانی ڕۆژی پێنچشەممە 21ی ئه‌یلولی 2017، وێبسایتی زانکۆلاین بەناونیشانی (www.regayzanko.com) بۆ ماوەی هەشت رۆژ واتە تا كاتژمێر 12ی شەوی 28ی ئه‌یلولی 2017، بۆ دەرچوانی خولی دوه‌می ده‌رچوانی قۆناخی دوانزەی ئامادەیی کاراده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی ئاگادار دەکاتەوە، بۆ بەدەستهێنانی ناوی بەکارهێنەرو وشەی تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) دەتوانن سه‌ردانی په‌روه‌رده‌کان بکه‌ن، یان لە کاتی کارابونی (زانکۆلاین) ده‌توانن بەکۆدی تاقیکردنەوەکانی قۆناخی دوانزەی ئامادەیی بچنە ناو سیتسمی زانکۆلاین، دواتریش ژمارەی تەلەفۆنی خۆیان تۆمار بکەن و، پاشانیش لە رێگەی کورتە نامەیەکەوە ناوی بەکارهێنەرو وشەی تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد)یان بەدەست دەگات و، دواتر دەتوانن بچنە ناو سیستمی زانکۆلاین بۆ هەڵبژاردنی بەش و کۆلێژ و پەیمانگە لە زانکۆکان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌کات، که کۆمەڵەی پزیشکی، ئەندازیاری، بەشی یاسا، بەشەکانی زیندەوەرزانی و کیمیا و کۆمپیوتەر لە کۆلێژەکانی زانست، بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژ و سکوڵەکانی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکان و ئەدەبیات لە رێگەی (زانکۆلاین) خوێندکاران دەتوانن داواکاریان بۆ پێشکەش بکەن، هەروەک دەرچوانیش سەرپشککراون کە داواکاری بۆ چەند شوێن پێشکەش بکەن، هه‌روه‌ک ده‌رچوانی پۆلی دوانزه ئاگادار ده‌که‌ین که په‌له بکه‌ن له پڕکردنه‌وه‌ی داواکاری بۆ وه‌رگرتن له زانکۆکان به‌ڕێگه‌ی زانکۆلاین.
ه.ر
PM:07:22:20/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 5508
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت