پەرلەمان راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه
وێستگه نیوز ـ
پەرلەمانی کوردستان لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە کە ڕێککەوتون لەسەر چەند خاڵێک بۆ دەرکردنی سیستمێکی نوێی مووچە و دانانی سندوقی داهاتە نەوتییەکان.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "کۆبوونەوەی هاوبەش لە نێوان سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەتی هەرێم و فراکسیۆنەکان ئەنجامدرا بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی سیستمی نوێی مووچە و هەڵوەشاندنەوەی پاشەکەوت و دەستەبەری شەفافیەت لە داهاتی نەوت و ئامادەکردنی کاندیدانی ئەنجوومەنی سندوقی داهاتی نەوت و گازییەکان".
راگەیەندراوەکەی پەرلەمان دەڵێت لەسەر ئەم چەند خاڵە گفتوگۆکراوە و رێککەوتون:
1. ئامادەکاری بکرێت بۆ دامەزراندنی سندوقی داهاتە نەوتییەکان و پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان.
2. هەماهەنگی تەواو هەبێت لە نێوان حکومەت و پەرلەمان بۆ ئەو پرسانەی باسکران.
3. دوای تەواوکردنی ئەم رێکارانە پەرلەمان دانیشتنێکی تایبەت ئەنجام دەدات لەسەر ئەم پرسانە.
4. کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدرێت لە نیوان حکومەت و لیژنە پەیوەندیدارەکان بەمەبەستی زووتر گەڵاڵەکردنی سیستمی نوێی مووچە کە حکومەت بنەماکانی داڕشتووە.
PM:05:42:20/09/2017
ئهم بابهته 3404
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت