حکومەتی هەرێم بڕیاری دامەزراندنی خوێندکارانی یەکەمی زانکۆ و پەیمانگاکانیدا
وێستگە نیوز -
حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاری دامەزراندنی قوتابییە یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانیدا.
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمەوە بە وێستگە نیوزی ڕایگەیاندحکومەت بڕیاریداوە بە دامەزراندنی 1197 یەکەمی ئاستی زانکۆ و پەیمانگاکان.
پێشتر عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاندبوو: "لە نووسراوێكدا بە ژمارە (2161) لە 6 شوباتی 2017، بە واژووی د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان دەرچووە و بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەرزكراوەتەوە، تیایدا داواى دامەزراندنى دەرچوانى سێ یەکەمەکانى زانکۆ و پەیمانگەکانى ساڵى خوێندنى (2014-2015) دەکات، كە ژمارەکەیان (1197) قوتابییە".
PM:01:50:20/09/2017
ئهم بابهته 3448
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت