روسیا: نامانەوێ‌ ئێستا قسە لەسەر ئەنجامی ریفراندۆم بكەین

‌كۆشكی كرملین

وێستگە نیوز- دانيار فاروق

دیمیتری بیسكۆف وتەبێژی كۆشكی كرملین لەلێدوانێكدا رایگەیاند: "پشتیوانی بەكپارچەیی خاكی هەموو وڵاتێك دەكەین لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا".

دیمیتری بیسكۆف راشیگەیاند: هەڵوێستی روسیا لە بەرژەوەندی یەكێتی خاكی وڵاتانی ناوچەكەیە.

وتەبێژی كۆشكی كرملین ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا هیچ لێدوان و كۆمینتێكیان لەسەر دانپێدانان یاخود دانپێدانەنای ریفراندۆمە چاوەڕوانكراوەكەی هەرێمی كوردستان نیە و نایانەوێ‌ ئێستا قسە لەسەر ئەنجامەكەی بكەن.

وتەكانی كۆشكی كرملینی روسیا لەكاتێكدایە كە 4 رۆژ كەمتری ماوە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمە چاوەڕوانكراوەكەی هەرێمی كوردستان.


PM:01:49:20/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 1964 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو