سلێمانی.. چوار چالاكوان و رۆژنامه‌نوسێك له خۆپیشاندانه‌كه‌ی دژبه بارزانی ده‌ستگیركران
وێستگه نیوزـ
بڕیار بوو دژی هاتنی بارزانی بۆ شاری سلێمانی، لە شەقامی سالم (سه‌هۆڵه‌كه) خۆپیشاندان ئەنجام بدرێت، بەڵام هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی رێگرییان کردووە و تائێستاش چوار چالاکوانیی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسێک دەستگیرکراون.
بڕیاربوو کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20ی ئه‌یلولی 2017 دژی هاتنی بارزانی بۆ سلێمانی لە شەقامی سالم خۆپیشاندان بکرێت، بەڵام پێشتر هێزە ئەمنییەکان ئامادەکارییان کردبوو و رێگه نه‌درا ئه‌و خۆپیشاندانه بكرێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئێن ئاڕ تی، له شه‌قامه‌كه ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکان بۆ ڕێگری‌کردن لە هەر گردبوونەوە و خۆپیشاندانێک جێگیرکراون کە لەلایەن هاوڵاتیانەوە بکرێت، جگەلە ڕێگرییش لە خۆپیشاندانەکە، هێزە ئەمنییەکان چوار چالاکی مەدەنیشیان دەستگیرکردووە.
چالاکوانێكی مەدەنی رایگه‌یاند كه بڕیار بووە گروپەکەیان بە ناوی "بەرەی خەڵک" کاتژمێر 11 لە شەقامی سالمی سلێمانی دژی سەردانی بارزانی بۆ سلێمانی خۆپیشاندان ئەنجام بدەن، بەڵام پێش خۆپیشاندانەکە، هێزە ئەمنییەکان چوار کەسیان لێ دەستگیرکردون.
وتیشی، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر تەواوی کەلوپەلەکانیان گرتووە، به‌ڵام بەڕێوبەری ئاسایشی ڕۆژئاوا ڕەتیکردەوە هیچ کەسێک دەستگیرکرابێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ماڵپەڕی ڕۆژنیوز بڵاویکردەوە، لەکاتی روماڵكردنی چالاكییه‌كانی دژی هاتنی بارزانی بۆ سلێمانی، ئاسایشی یەکێتی پەیامنێرێکی دەستگیرکردوون و دەستی بەسەر کەلوپەلە ڕۆژنامەوانییەکانیشیدا گرتووە.
ئەمڕۆ بەهۆی سەردانی بارزانییەوە بەشێک لە شەقامەکانی سلێمانی لۆدیان لەسەر دروستبوو و قەرەباڵغی له شه‌قامه‌كاندا دروستبووە، رێوشوێنی ئەمنیی توندیش گیراوەتە بەر و ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی سەربازی هاتوونەتە سلێمانی.
بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20ی ئه‌یلولی 2017، بارزانی بۆ کەرنەڤاڵی بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم سەردانی سلێمانی بكات و لە یاریگای سلێمانی وتارێک پێشکەش بكات، له‌دوای ساڵی 2013ه‌وه، ئه‌مه یەکەم سەردانی بارزانییە بۆ سلێمانی كه به‌مه‌به‌ستی سازكردنی كه‌رنه‌ڤاڵی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجامی ده‌دات.
PM:12:29:20/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 3664
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت