سلێمانی: رۆژنامه‌نوسێك ده‌ستگیركرا
محەمەد وەلی
وێستگه نیوز-
هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی کامێرامانێکی ڕۆژنیوز-یان دەستگیرکرد و هەردوو کامێرای ڤیدیۆ و فۆتۆ-شیان لە تیمی ڕۆژنیوز سەند.
ئاژانسه‌كه له‌ڕاگه‌یندراوێكدا ڕایگه‌یاند "ئەمرۆ کاتژمێر ١١:٠٠ تیمی ڕۆژنامەوانی ڕۆژنیوز بەمەستی ڕووماڵکردنی خۆپیشاندانێک، کە بڕیاربوو دژ بە هاتنی بارزانی بۆ سلێمانی بەڕێوەبچێت چوونە شەقامی سالم، بەڵام هێزە ئەمنییەکان هەردوو کامێرای ڤیدیۆ و فۆتۆ-یان لە تیمەکە سەند و (محەمەد وەلی)کامێرامانیشیان دەستگیرد".
ڕێزان محەمەد، پەیامنێری هاوڕێی وتی " هێزە ئەمنییەکان محەمەد و ژمارەیەکی دیکە چالاکوانی مەدەنیان دەستگیرکرد و بردنیان بۆ بنکەی ئاسایشی ڕزگاریی".
وابڕیاره ئه‌مرۆ بارزانی له‌یاریگای یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی (مه‌لعه‌به‌كه) به‌شداری له‌كه‌رنه‌ڤاڵی به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان بكات و وتارێك پێشكه‌ش بكات.
AM:11:39:20/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 5584
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت