مەسروور بارزانی: زۆر وڵات ھەن دان بە دەوڵەتی كوردستاندا دەنێن
مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
وێستگە نیوز-
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەگەر کوردستان سەربەخۆیی رابگەیەنێ زۆر وڵات هەن دان بە دەوڵەتی كوردستاندا دەنێن.
مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە میانی بەشداری لە بەرنامەی رێگای بەرەو سەربەخۆیی کە کوردستان24، پەخشیدەکات رایگەیاند: "پێمانوایە ئێستا باشترین کاتە بۆ سەربەخۆیی کوردستان و ئەگەر گەلی کوردستان بڕیار لەسەر سەربەخۆیی بدات لەو باوەڕەداین کە زۆرێك لە وڵاتان ئامادەن دان بە دەوڵەتی كوردستاندا بنێن".
مەسروور بارزانی وتی: "ئێستا لە ھەموو سەردەمێكی تر ئامادەیی تێدایە بۆ ئەوەی ئێمە بەرەو سەربەخۆیی بچین، ھەم خەڵكی كوردستان ئامادەترە، ھەم پشتیوانی نێودەوڵەتی بەشێوەیەك ئامادەترە كە دەتوانم بڵێم، دژایەتی دروست بوونی دەوڵەتی كوردستان ناكرێت".
بڕیارە 25 ئەیلوول ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان لە ھەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت، لە رۆژانی رابردوودا چەندین شاندی وڵاتانی جیھان بۆ دواخستنی كاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم سەردانی ھەرێمی كوردستانیان كردووەو داوایان لە بارزانی و سەركردایەتی سیاسی كوردستان كردووە كە ریفراندۆم دوابخرێت، بەڵام بەھۆی نەبوونی ھیچ بە دیل و گرەنتی نێودەوڵەتی، ھەرێمی كوردستان سوورە لەسەر بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم.
AM:11:36:20/09/2017
ئهم بابهته 1912
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت