بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له مەکسیکی دا
وێستگه نیوزـ
بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.1 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر لە ناوەندی مەکسیکی دا و بەهۆیەوە 248 کەس گیانیان لەدەستدا.
میدیكانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه كه به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌حكه‌وه هەزاران کەس لە ترسا رایانکردووه‌ته سەر شەقامەکان و ملیۆنی دیكه‌ش کارەبایان لێ بڕاوه.
هاوكات ئینریکێ پێنا نێتۆ، سەرۆکی مەکسیک ئاشكرایكرد كه 27 بینا روخاون و هەندێکی ته‌لاری دیكه‌ش به‌شێكی داڕماون.
بوومەلەرزە بە گوڕی 7.1 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر بە بومەلەرزەیەکی روخێنەر دادەنرێت و له‌توانایدایه زیانێکی بەرفراونی لێبکەوێتەوە.
بەپێی بەرپرسێکی ئه‌و وڵاته راپۆرتە سەرەتاییەکان دەریدەخەن ویلایەتی مۆرۆلیۆس کە دەکەوێتە باشوری مەکسیکۆ ستی زۆر بەخراپی بوومەلەرزە لێی داوە و ژمارەیەکی زۆر گیانیان لەدەستداوە.
بەرپرسانی ئه‌و وڵاته‌ش رایانگه‌یاندبووه كه ئەوانی تر کە گیانیان لەدەستداوە لە مەکسیکۆ سیتی و پویبلا بوون، هاوكات کۆمپانیای کارەبای نیشتیمانی سی ئێف ئی رایگەیاند کارەبای سێ ملیۆن و 800 هه‌زار هاوڵاتی بڕاوە.
ئەمە دووەم بەهێزترین بوومەلەرزەیە کە لە ماوه‌ی ئه‌م مانگەدا لە مەکسیک دەدات، بوومەلەرزەکەی پێشوو لە 7ی ئه‌یلول لە باشوری مەکسیکی دا و بووە هۆی گیان لەدەستدانی 98 کەس.
AM:09:42:20/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 2960
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت