نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا


وێستگە نیوز-


ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهاندا وەك خۆی ماوەتەوەو نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 55 دۆلارو 37 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكی لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 50 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە لەماوەی ڕابردوودا و دوای ڕێككەوتنێكی ئۆپیك بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد بە جۆرێك نرخی بەرمیلێكی نەوتی برێنت گەیشتە 58 دۆلار.

ڕێككەوتنامەی كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی ئەندام لە ڕێكخراوی ئۆپێك لە تشرینی دووەمی ساڵی 2016 ئەنجامدرا، لە ناوەڕاستی ئەمساڵیشدا بۆ ماوەی 9مانگی تر درێژكرایەوە.

بەپێی ئامارەكانی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی، خواستی جیهان لەسەر نەوت لەساڵی 2017تێكڕا رۆژانە 97.84 بەرمیل بووە، بەڵام پێشبینی دەكرێت لەساڵی 2018واست بەرزبێتەوە بۆ 99.27 ملیۆن بەرمیل.

هەروەها ئاژانسەكە پێشبینیش دەكات كە لەكۆتایی ساڵی 2018دا خواست لەسەر نەوت بگاتە 100 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا.


AM:08:44:20/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 912 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو