27ەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستی بەکارەکانیکرد

‌ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان

وێستگە نیوز-

27ەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستی بەکارەکانی کرد.

لەدەسپێکیشدا ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لەسیاسەتمەداران کرد خۆیان بەدووربگرن لەجەنگ لەگەڵ کۆریای باکور و رەخنەشی لەسەرکردەکانی جیھان گرت بەرامبەر بەبێزاربوونی کۆچبەران لەچاوەڕوانی بەدەستھێنانی مافی پەنابەرێتییدا.

وتیشی: "لەئێستادا جیھان گیرۆدەی دەستی توندوتیژییە و پێویستە چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە، گۆتێرس وەک پشتیوانییەک بۆ وتەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا  جەختی لەسەر چاکسازیەکان لەناو رێکخراوەکەدا کردەووەو ھانی چارەسەرکردنی کێشەکانیشیدا بەرێگەی سیاسی و دوور لە بژاردەی سەربازیی، رێکخراوی نەتەوە یەگرتووەکان

بەبەشداریی 130 سەرکردەی جیھان کارەکانی دەستپێکردووە و ئامانجیشی بەھێزکردنی پێگەی خۆیەتی لەرووداوەکانی جیھان و بەدەستھێنانەوەی پشتیوانیی ھەموو وڵاتانی ئەندام تیایدا.


PM:07:15:19/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 2212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو