ئاڵا تاڵەبانی: نەگەیشتوونەتە ئەنجامی کۆتایی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێی کۆمسیاران

‌ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران

وێستگە نیوز-

رۆژی سێشەممە ماوەی یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان کۆتاییھات، ھێشتا ئەنجومەنی نوێنەران نەگەیشتۆتە ئەنجامی کۆتایی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێی کۆمسیاران.

"ئاڵا تاڵەبانی" ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پەسەندکردنی ئەنجومەنی نوێی کۆمسیاران لە بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەراندا بوو، بەڵام بەھۆی بۆچوونی جیاواز لەسەر ئەنجومەنی کۆمسیاران نەتوانرا ئەنجومەن پەسەند بکرێت و کۆمسیۆنی نوێی ھەڵبژاردن دروست بکرێت.

"ئاڵا تاڵەبانی" ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ھەرچەندە لیژنەی شارەزایان کارەکانی تەواو کردووەو 9 کەسی دەستنیشانکردووە بۆ ئەنجومەنی نوێی کۆمسیاران، بەڵام چەند گروپێک داوای ئەوەیان کردبوو کۆمسیۆن ھەڵنەبژێردرێت، بەڵکو لە جیاتی کۆمسیۆنی نوێ دادوەر دابنرێت، بۆ ئەوەش بڕیاردرا بە دەنگدانی نھێنی یەکلایی بکرێتەوە، بەڵام ئەوانەی دژی دانانی کۆمسیارانی نوێ بوون، نیسابی یاساییان تێکداو ئەنجومەنی نوێنەران نەگەیشتە ئەنجام.


PM:07:08:19/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 2696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت