نزیکەی پەنجا کۆچبەری عێراقی بێسەروشوێن بوون
وێستگە نیوز-
نزیکەی 50 کۆچبەری عێراقی لە ئەڵمانیا دوای 24 سەعات لە رزگارکردنیان بێسەروشوێن بوون.
فرانک نۆرنبرگر بەڕێوەبەری ناوەندی پێشوازیکردن لە پەنابەران لە شاری ئیزنھۆتنشتات-ی خۆرھەڵانی ئەڵمانیا رایگەیاند، دوای تێپەڕبوونی 24 سەعات بەسەر رزگارکردنی ئەو کۆچبەرە عێراقییانەدا کە لە سنوورەکانی پۆڵەندا رزگارکران، لەئێستادا ئەو کۆچبەرانە بێسەروشوێن بوون و تەنھا 2 کەسیان لەو کەمپەدا ماون کە تێیدا نیشتەجێکرابوون، ھاوکات وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی براندبۆرگ-ی ئەڵمانیا رووداوەکەی پشتڕاست کردووەتەوە.
رۆژی یەکشەممە پۆلیسی ئەڵمانیا رزگارکردنی 50 کۆچبەری لە سنوورەکانی پۆڵەندا راگەیاند کە لە رێی بارھەڵگرێکەوە لە تورکیاوە روویان لەئەڵمانیا کردووە و سەرجەمیان عێراقی بوون، لە نێویشیاندا 17 مێردمنداڵ ھەبوون.
PM:07:04:19/09/2017
ئهم بابهته 1516
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت