تره‌مپ: ئاماده‌ین بۆ وێرانكردنی كۆریای باكوور و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه له‌پێناو به‌رگریكردن له خۆیان، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه كۆریای باكوور وێران بكات و ئاماده‌شه رووبه‌ڕووی رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا یه‌كه‌م وتاری له كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاری نیویۆرك له كۆبوونه‌وه‌كانی خولی 72هه‌مینی كۆمه‌ڵه‌كه، پێشكه‌ش كرد.
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه رژێمی كۆریای باكوور تاوانی مه‌ترسیداری دژی گه‌له‌كه‌ی ئه‌نجامداوه هه‌ر له برسیكردن و كوشتن و سه‌ركوتكردن و كاری تیرۆریستی مه‌ترسیداری ئه‌نجام داوه وه‌ك كوشتنی برای "دیكتاتۆر" له فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی.
تره‌مپ وتی: "گه‌ر هیچ بژارده‌یه‌كمان نه‌بێت جگه له وێرانكردنی كۆریای باكوور، بێ دوودڵی ئه‌و كاره ده‌كه‌ین".
له‌میانی وتاره‌كه‌یدا تره‌مپ باسی له كۆماری ئیسلامی ئێران كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ناتوانین پابه‌ندی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی بین كه ره‌نگه له كۆتاییدا ده‌رفه‌تێكی بۆ بڕه‌خسێنێت تا ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی".
وتیشی: "كاتی ئه‌وه‌یه هه‌موو جیهان داوا له رژێمی ئێران بكه‌ین كۆتایی به پشتیوانیكردنی تیرۆر بهێنێت و رێز له سه‌روه‌ری وڵاتانی دراوسێی بگرێت".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "واشنتۆن لێپرسینه‌وه له‌و وڵاتانه ده‌كات كه پشتیوان و كۆمه‌كی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌كه‌ن وه‌ك تاڵیبان و قاعیده و حزبوڵا".
له وتاره‌كه‌یدا تره‌مپ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سوپای ئه‌مریكا له هه‌موو كاتێك به‌هێزتر ده‌بێت و 700 ملیار دۆلار وه‌ك بودجه بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری ته‌رخان ده‌كرێت".
تره‌مپ دووپاتیشیكرده‌وه كه تا له پۆسته‌كه‌یدا بێت به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات، وتیشی: "خۆبه‌خشی ئه‌مریكا به كرده‌وه‌كانی له گۆڕه‌پانه‌كان ده‌پێورێت، ژن و پیاوه‌كانمان قوربانی زۆریان له ئه‌وروپا و ئاسیا و ناوچه جیاجیاكانی جیهان داوه".
راشیگه‌یاند "هاوكاربووین له بنیاتنانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌رگریكردن له سه‌روه‌ری وڵاتان و گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگه و ئێمه ئاشتیمان ده‌وێت نه‌ك ململانێ".
PM:06:00:19/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 4052
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت