مەدینە ئەیوب: لە ساڵی نوێوە سیستمی پاشەکەوتی مووچە هەڵدەگیرێت
مەدینە ئەیوب.. پەرلەمانتاری پارتی
وێستگه نیوز ـ
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری په‌رله‌مانی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، له ساڵی داهاتووه‌وه سیستمی نوێی مووچه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرێت و سیستمی پاشه‌كه‌وتی مووچه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، به‌و پێیه‌ی داهات زیادی كردووه.
مه‌دینه ئه‌یوب، په‌رله‌مانتاری پارتی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له په‌رله‌مانی كوردستان به ئاژانسی ئه‌ندۆڵی راگه‌یاند: "ئێمه وه‌ك لیژنه‌ی دارایی و ئابووری كۆبوونه‌وه‌ی خۆمان ئه‌نجامدا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، ئێمه له راپۆرته‌كه‌ماندا كه بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانمان ره‌وانه كردووه چه‌ند پێشنیازێكمان له‌وباره‌یه‌وه پێشكه‌شكردووه".
وتیشی: "ئێمه پێشنیازمان كردووه له‌وباره‌یه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی په‌رله‌مان ته‌رخان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی باس له مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مووچه بكرێت، چونكه بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان ئاڵۆزه و ده‌بێت به‌زووترین كات مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك ئاماده‌بكرێته‌وه و سیسته‌می پاشه‌كه‌وت نه‌هێڵدرێت و سیسته‌مێكی رێك‌وپێك و دادپه‌روه‌رانه په‌یڕه‌و بكرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتیشی: "ئێمه وه‌ك لیژنه‌ی دارایی و ئابووریی پێشنیازیشمان كردووه كه دانیشتنێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجام بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین و بزانیین بارودۆخی حكومه‌ت چۆنه و بزانیین حكومه‌ت كه ماوه‌ی دووساڵه په‌رله‌مان هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نه‌كردبوو ئه‌وان چی داتا و زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی داهاته‌وه هه‌یه".
ناوبراو هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت: "بارودۆخی ئێستا زۆر جیاوازه و رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و نرخه‌كه‌ی زیادییان كردووه، هه‌روه‌ها ده‌بێت به به‌ڵگه حكومه‌ت داهاته‌كانمان بۆ بخاته روو و ئێمه ده‌زانیین حكومه‌ت ده‌توانێت به بێ پاشه‌كه‌وت مووچه بدات و ده‌توانێت بۆ ساڵی 2018 سیسته‌مێكی نوێ دابه‌شكردنی مووچه په‌یڕه‌و بكات".
AM:10:43:19/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 13820
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت