له یه‌ك خوله‌كدا بخه‌وه
وێستگه نیوزـ
ئه‌گه‌ر هه‌ست به قه‌له‌قی یان فشارێكی زۆری ده‌رونی به‌هۆی حاڵه‌تێك یان خه‌مێكی تایبه‌ت ده‌كه‌یت، ئاساییه ئه‌گه‌ر خه‌وت لێ نه‌كه‌وێت یان بێتاقه‌ت بیت.
بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی دوچاری ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بن، راهێنانی "4-7-8" خێراترین رێگه‌یه بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ده‌رون و ده‌ستكه‌وتنی هه‌ندێك پشوو، ده‌توانیت تاقیی بكه‌یه‌وه:
1- به هێواشی بۆ ماوه‌ی 4 چركه له لوته‌وه یه‌ك هه‌ناسه‌ر به یه‌كجار هه‌ڵمژه.
2- بۆ ماوه‌ی 7 چركه هه‌ناسه‌كه رابگره.
3- بۆماوه‌ی 8 چركه هه‌ناسه‌كه له ده‌مته‌وه بده‌ره‌وه.
ئه‌مه رێگه‌یه‌كی ئاسانه، به‌ڵام كاریگه‌ریی خۆشی هه‌یه، له‌رووی زانستییه‌وه سه‌لمێنراوه كه ئه‌وكاته‌ی مرۆڤ هه‌ست به فشاری ده‌رونی ده‌كات، رێژه‌ی هۆڕمۆنی ئه‌دریالین له خوێندا زیاد ده‌كات و به‌وه‌ش هه‌ناسه‌دان خێراتر و كه‌متر ده‌بێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌مجۆره هه‌ناسه‌دانه كه پێی ده‌وترێت راهێنانی "4-7-8" وه‌ك هێوركه‌ره‌وه وایه و ورده ورده ناچارت ده‌كات به‌هێواشی هه‌ناسه بده‌یت و وا ده‌كات لێدانی دڵ كه‌م ببێته‌وه و به‌خێراییش هێور ببیته‌وه.
هه‌ر ئه‌م راهێنانه یارمه‌تیده‌ره بۆ هێوركردنه‌وه‌ی مێشك و بیری مرۆڤ و وا ده‌كات ته‌واو ته‌ركیزت له‌سه‌ر خۆت بێت، تۆ خۆت هه‌ست به‌مه ناكه‌یت، به‌ڵام له راستیدا چالاكییه‌كانی گۆئه‌ندامی ده‌مار ورده ورده كه‌مده‌بێته‌وه و قه‌له‌قی نامێنێت، له ئه‌نجامیشدا هه‌موو له‌شت هێور ده‌بێته‌وه، هه‌ربۆیه ئه‌م راهێنانه به "هۆشبه‌ر"یش ناوده‌برێت.
PM:05:52:18/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 7980
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت