لە شاری رەقە شەڕێكی سەخت بەڕێوەدەچێت


وێستگە نیوز-

شەرێكی سەخت لە پێنج گەڕەكی شاری ڕەقە لە نێوان شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات و تێرۆریستانی داعشدا بەرێوەدەچێت.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆژ نیوز، شەڕڤانان بەردەوامن لە پێشڕەوییەكانیان بۆ ڕزگاركردنی شارەكە لە چنگی تێرۆریستانی داعش، لەو چوارچێوەیەشدا لە گەڕەكەكانی ئەمین و حەنای ناوەڕاستی ڕەقە و گەڕەكەكانی ڕەمڵییە و ڕەوزەی ڕۆژهەڵاتی شار و لە گەڕەكی تشرینی باكوری ڕۆژهەڵات، لەئێستادا شەڕێكی زۆر سەخت بەڕێوەدەچێت.

بلەپێی ئاژانسەكەش، شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەو شەڕانەدا گورزی كوشندەیان لە تێرۆریستانی داعش داوە.


AM:11:36:18/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 1436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو