نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا


وێستگە نیوز-

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 55 دۆلار و 73 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 50 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی ڕابردوودا و دوای ڕێککەوتنێکی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد بەجۆرێک نرخی بەرمیلێکی نەوتی برێنت گەیشتە 58 دۆلار.

ڕێککەوتنامەی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپێک لە تشرینی دووەمی ساڵی 2016 ئەنجامدرا، لە ناوەڕاستی ئەمساڵیشدا بۆ ماوەی  9 مانگی تر درێژکرایەوە.

بەپێی ئامارەکانی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی، خواستی جیهان لەسەر نەوت لەساڵی 2017دا تێکڕا رۆژانە 97.84 ملیۆن بەرمیل بووە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لەساڵی 2018دا خواست بەرزبێتەوە بۆ 99.27 ملیۆن بەرمیل.

هەروەها ئاژانسەکە پێشبینیش دەکات کە لەکۆتایی ساڵی 2018دا خواست لەسەر نەوت بگاتە 100 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.


AM:08:36:18/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 1740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو