فهیسبوك تایبهتمهندییهكی نوێ زیاد دهكات
وێستگه نیوز ـ
لە ماڵپەڕی ئندپێندەنتی بەریتانیدا بڵاوکراوەتەوە، فەیسبووک تایبەتمەندیەکی نوێ زیاددەکات ئەویش بژاردەی سنورە.
هەروەک ماڵپهرهکە بڵاویکردووەتەوە، بەکارهێنەر ئەگەر ویستی بۆ ماوەیەکی کاتی بڵاوکراوەی یەکێک لە هاوڕێکانی یان پەیجێکی فەیسبووک نەبینێت ئەو بژاردەیە بۆ ئەو هاوڕێ و پەیجە هەڵدەبژێرێت و دەتوانێت بۆ ماوەی 24 کاتژمێر یان هەفتەیەک یاخود مانگێک بڵاوکراوەکانی هاوڕێیەکی یان پەیجێک لە لاپەڕەی سەرەکی فەیسبووکەکەیدا نەهێڵێت.
ئەمەش تایبەتمەندییەکی نوێیە بۆ بەکارهێنەرانی فەیسبوک، ئەگەر پێشتر بتویستایە پۆستەکانی کەسێک یان پەیجێک نەبینی ئەوە دەبوو بتسڕیبایەتەوە، یان ئەن لایکت بکردایە.
AM:10:41:17/09/2017
ئهم بابهته 11224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت