تا كۆتایی هه‌فته ئه‌م شوێنانه مووچه وه‌رده‌گرن
وێستگە نیوز -
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی فه‌رمانبه‌ران كرده‌وه و بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ دووشه‌ممه مووچه‌ی دوو شوێنی ئه‌منی دابه‌شده‌كرێت.
به پێی خشته نوێیه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، كه رۆژی شه‌ممه 16ی ئه‌یلولی 2017، بڵاویكرده‌وه، رۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه 17 و 18ی ئه‌یلولی 2017، مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و فه‌رمانده‌ی پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتن دابه‌شده‌كرێت.
هه‌روه‌ك هاتووه: رۆژانی سێشه‌ممه و چوا شه‌ممه 19 و 20ی ئه‌یلولی 2017، مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای گشتی ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا هاتووه: ڕۆژی پێنجشه‌ممه 21ی ئه‌یلولی 2017، مووچه‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری دابه‌ش ده‌كرێت.
AM:08:51:17/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 41851
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت