تاكه كچه ناوبژیوانی عیراق كورده
وێستگه نیوز-
ته‌لار بیلال تاكه كچی ناوبژیوانی عیراقه كه توانیویه‌تی ببێته ناوبژیوانی یاریی باسكه‌ی پله یه‌كی عیراق و چه‌ندین یاریشی به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌رێوه‌بردووه.
ته‌لار بیلال به سایتی وێستگه نیوز-ی وت "باوكم تاكه پاڵپشتمه باوکم بەردەوام پاڵپشتمە بۆ ھەموو کارەکانم و بە تایبەت کاری ناوبژیوانی و سەرجەم ھاورێ یان و مامۆستایانم پشتگیریم دەکەن" ده‌شڵێت: ھیچ شتێک بە رێگر دانانێم چونکە ئەگەر بە بچوک ترین رێگر کۆڵبدەم پێم وابێت ناگەمە ئامانجەکانم.
ته‌لار ئاستی ناوبژیوانی باسكه له عیراق هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ و ده‌ڵێت "لە ئاستێکی زۆر باشدایە و دڵخۆشم بەوەی لە کوردستان چەندین ناوبژیوانی نێودەوڵەتیمان ھەیە و انشا‌وللە کچانیش بێبەش نابن لەو ئاستە".
ته‌لار بیلال له ساڵی 1989 له‌شاری سلێمانی له‌دایكبووه، ده‌رچووی كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سلێمانییه، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی باوكی ڕاهێنه‌ری باسكه بووه هه‌ر له‌منداڵییه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و یارییه گه‌وره‌بووه.
ته‌لار بۆ وێستگه نیوز-ی ئاشكرا كرد و وتی: "لە قۆناغی کۆلێژەوە حەزم بە کاری داوەری کرد چونکە پێم وابوو ئەو کارە بۆ من گونجاوە".
ته‌لار بیلال یه‌كێكه له‌هانده‌ره سه‌ر سه‌خته‌كانی یانه‌ی ڕیال مه‌دریدو رۆناڵدۆش به باشترین یاریزان ده‌زانێت.
PM:07:26:16/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 3703
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت