بەڤیدیۆ... ژنێك لەسەر شەقام منداڵی بوو
وێستگە نیوز-
لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دیمەنێكی ڤیدیۆیی بڵاوبۆتەوە، تیایدا دەردەكەوێت كەوا ژنێك لەكاتی گەڕانەوەی لەبازاڕەوە بۆ ماڵەوە منداڵی دەبێت.
بەپێی دیمەنی ڤیدیۆكە، ئەو ژنە كە بەدەستێكی ئەو كاڵا و خواردەمەنییانەی بەدەستەوەیە، و بەدەسەتەكەی تریشی منداڵبوونەكەی خۆی دەبێت.
پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە لەلایەن پزیشكەوە پشكنین بۆ دایك و كۆرپەكەی كراو، پزیشكەكان تەئكیدیان كردۆتەوە، كە دایك و كۆرپەكەی تەندروستیان زۆر باشە و هیچ كێشەیەكیان نیە.
دوای ئەوەی داوای لێكراوە لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە بەڵام دایكەكە رەتیكردۆتەوە و بڕیاریداوە بەزووترین كات بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە، كە بەدەستێك منداڵەكەی هەڵگرتووە و بەدەستەكەی تریشی كەلوپەل و خۆراكەكانی ناو عەلاگەكەی هەڵگرتووە.
PM:08:13:12/09/2017
ئهم بابهته 3615
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت