پڕۆژه‌یه‌كی نوێ راده‌گه‌یه‌نێت
وێستگه نیوز-
زرێبار هه‌ورامی سه‌رقاڵی پڕۆژه‌یه‌كی نوێیه كه دامه‌زراندن و كردنه‌وه‌ی ئارایشتگایه‌كی مۆدێرنه له‌شاری سلێمانی.
زرێبار هه‌ورامی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند "وه‌ك هه‌میشه بیر و هه‌ستم لای پڕۆژه‌ی نوێیه، چونكه پێموایه پڕۆژه‌ی نوێ تازه‌گه‌ری له‌ژیاندا دروست ده‌كات و ووزه‌ی به‌رده‌وامبوون ده‌به‌خشێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ خولیا و ئاره‌زووه‌كانتدا".
زرێبار هه‌ورامی وتی: "لێره‌وه حه‌ز ده‌كه‌م رایبگه‌یه‌نم له ئێستادا سه‌رقاڵی دامه‌زراندن و كردنه‌وه‌ی ئارایشتگایه‌كم له شاری سلێمانی ئازیز كه تیایدا به نوێترین ستایڵ خزمه‌تی جوانكارییه‌كانی ئافره‌تان بكات".
وتیشی: "نرخه‌كانیش بۆ خانمان گونجاو ده‌بن و له كاتی كردنه‌وه‌ی ئارایشتگاكه نرخه‌كان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه، داشكاندنیش بۆ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ده‌كه‌ین".
زرێبار هه‌ورامی دوای كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی ئێن ئارتی بووه بێژه‌ر له‌و كه‌ناڵه و ناوبانگێكی باشی به‌ده‌ستهێنا، دوای وازهێنانیشی له میدیا روویكرده كاری بازرگانی و له سه‌ره‌تای مانگی ئابی ساڵی رابردوو بۆ یه‌كه‌مجار كارگه‌یه‌كی دروستكردنی جلوبه‌رگی سه‌ربازی له شاری سلێمانی دانا، له‌وه‌شدا توانی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
PM:09:55:10/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 19012
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت