"به ده‌ست دوو (كیم)ه‌وه تووش بووین"
کیم کارداشیان..
وێستگه نیوز ـ
سه‌ردار عه‌بدوڵا، په‌رله‌مانتاری پێشووی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ڵێت، به ده‌ست دوو كیمه‌وه تووش بوون، كه مه‌به‌ستی له كیم كارداشیان ئه‌ستێره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكی و كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوره.
سه‌ردار عه‌بدوڵا، له تویتێكدا له توێته‌ر نووسیویه‌تی: "بەدەست دوو (کیم)ەوە تووش بووین، کیم کارداشیان شەوی لێکردوین بە رۆژ، کیم جۆنگ ئون-یش رۆژمان تا ھەتایە تاریک دەکات، ئەی بۆ کوێ راکەین؟!".
كیم كارداشیان ئه‌ستێره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكی، به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه وروژێنه‌ره‌كانی، به‌رده‌وام تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌رقاڵ كردووه.
هاوكات كیم جۆنگ ئاون، سه‌رۆكی كۆریای باكووره، كه به سه‌رۆكه دیكتاتۆره‌كه ناسراوه، به‌رده‌وام به تاقیكردنه‌وه مۆشه‌كیه‌كانی هه‌ڕه‌شه له جیهان ده‌كات، به تایبه‌ت ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
PM:12:03:10/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 6291
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت