له‌سه‌ر لێدانی خانمێكی نمیچه‌روت، هاوڵاتییه‌كی تورك زیندانی كرا
فۆتۆ- گێتی
وێستگه نیوزـ
دادگای ئه‌سته‌نبوڵ سزای چوار ساڵ زیندانیی به‌سه‌ر هاوڵاتییه‌كدا سه‌پاند كه له‌ناو پاسێكدا هێرشیكردبووه سه‌ر خانمێكی شۆرت له‌پێ و لێی دابوو.
رۆژنامه‌ی حوریه‌تی چاپی توركیا بڵاویكرده‌وه، له مانگی ئه‌یلولی ساڵی 2016 هاوڵاتییه‌كی تورك به‌ناوی عه‌بدوڵا چاكیر ئۆغڵو له خانمێكی داوه، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه بووه كه ئه‌و خانمه شۆرتێكی كورتی له‌به‌ردا بووه و پیاوه‌كه‌ش به كارێكی په‌سه‌ند نه‌كراوی زانیووه، له‌كاتی ده‌ستدرێژییه‌كه‌شیدا، كامێراكانی چاودێری دیمه‌نه‌كانیان تۆمار كردووه.
دوای روداوه‌كه، خانمه‌كه چووه‌ته بنكه‌ی پۆلیس و سكاڵای تۆمار كردووه، به‌ڵام دادگا له‌وكاته‌دا ئازادی كرد، ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و چالاكوانانی توڕه كرد، بۆیه دوباره به‌رپرسانی توركیا ئه‌و پیاوه‌یان ده‌ستگیركرده‌وه و دایانه‌وه به دادگا و دواجار به چوار ساڵ زیندانی سزا درا.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه ئه‌و خانمانه‌ی له توركیا شۆرت له‌به‌رده‌كه‌ن ناوبه‌ناو له‌لایه‌ن دانیشتوانی شوێنی نیشته‌جێبونیان روبه‌ڕوی ره‌خنه‌ی توند ده‌بنه‌وه، رۆژنامه‌كه وای گێڕاوه‌ته‌وه له ئه‌نقه‌ره ده‌رودراوسێی خانمێكی شۆرت له‌پێ سكاڵایان لای خاوه‌ن باڵه‌خانه‌كه كردووه و ناڕه‌زاییان له‌ده‌ست ده‌بڕیووه له‌كاتێكدا ئه‌و خانمه له شوققه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆیدا بووه.
رۆژنامه‌كه له‌زاری خانمه شۆرت له‌پێكه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه دراوسێكانی و كوڕێكی درواسێكه‌ی و ئه‌و كرێكارانه‌ی له‌وناوه كاریان كردووه چاودێریان كردووه و سوكایه‌تییان پێ كردووه، خاوه‌ن باڵه‌خانه‌كه‌ش ئامۆژگاریی ئه‌وه‌ی كردووه بۆ پارێزگاریكردن له‌خۆی په‌نجه‌ره‌كانی شوققه‌كه‌ی دابخات تا كه‌س چاوی لێ نه‌بڕێت.
PM:06:46:09/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 6816
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت