10 یاسای توندی خۆشه‌ویستی
وێستگه نیوزـ
به‌تێپه‌ڕبوونی كات هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌ك گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت، چه‌د زیاتر ئه‌و دوو كه‌سه پێكه‌وه بن، ئه‌وه‌نده‌ش گۆڕانكاریی زیاتر روو ده‌دات، هه‌ندێك له‌و گۆڕانكارییانه‌ش له‌وانه‌یه ترس یان بێزاری به‌دوای خۆیدا بهێنێت.
سایتی brightside 10 یاسای خۆشه‌ویستیی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه هه‌موو دوو كه‌سێك روبه‌ڕوی ده‌بنه‌وه و ناتوانن خۆیانی لێ لابده‌ن.
10- متمانه به‌یه‌كتر لاواز و له‌رزۆكه
هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای متمانه دامه‌زراوه، هه‌ندێكجار ئه‌و متمانه‌یه زۆر به‌هێزه، به‌ڵام زۆرجاریش هه‌ستكردنه به چه‌واشه‌كردن، ئه‌وه‌ش مه‌ترسیداره چونكه متمانه‌ی نێوان ژن و مێرد ده‌كرێت زۆر به ئاسانی و خێرایی له‌ده‌ست بدرێت.
9- زۆر پێكه‌وه‌بوون بێزاركه‌ره
مه‌گه‌ر له خه‌ودا ئه‌وه روبدات هه‌موو دوو كه‌سێك له ژن و مێرد یان خۆشه‌ویستی یه‌كتر هه‌موو شتێك پێكه‌وه بكه‌ن و له‌یه‌كتریش بێزار نه‌بن، له ژیانی پێكه‌وه‌بوندا زۆرجار خوێندنه‌وه‌ی كتێبێك یان بینینی هاوڕێیه‌ك زۆر خۆشتره له به‌سه‌ربردنی ئه‌و ئێواره‌یه‌ی ژن و مێرده‌كه پێكه‌وه به‌سه‌ری ده‌به‌ن، هاوكات ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه نێوانتان كه‌لێنی تێكه‌وتووه، به‌ڵكو پشویه‌كی كه‌مه به‌ته‌نیا و هه‌ر دوای ئه‌وه به‌یه‌ك ده‌گه‌نه‌وه.
8- هه‌موو كاتێك پشتیوانی یه‌كتر نین
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بڕیارێكیش به كۆده‌نگی و رای هه‌ردولا بده‌ن، دجره‌نگ بێت یان زوو له بڕیارێكی دیكه‌دا دژایه‌تی دروست ده‌بێت و یه‌كێك به‌رامبه‌ر بڕیای ئه‌وی دیكه ده‌وه‌ستێته‌وه، واباشتره له هاوبه‌شه ژیان و گیانت توڕه نه‌بیت و رێگه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ر پێكه‌وه بدۆزنه‌وه.
7- هاوسه‌رگیری و منداڵ بڕیار نییه – ته‌حه‌دا كردنه
زۆرێك واده‌زانن هاوسه‌رگیری په‌یوه‌ندیی نێوان دووكه‌س پته‌وتر ده‌كات یان منداڵ ده‌بێته ئه‌و پرده‌ی ژن و مێرد به‌هۆیه‌وه به‌سه‌ر كه‌لێنه‌كانی نێوانیاندا ده‌په‌ڕنه‌وه، به‌ڵام هه‌م هاوسه‌رگیری و هه‌م بون به دایك و باوك ئه‌زمونێكی قورسه، به‌ڵام دڵگرانیش مه‌به ئه‌مه هیچ هه‌ڵه نییه، چونكه ئه‌م ئه‌زمونه ده‌تكات هه‌م به هاوبه‌ش و هه‌م به دایك و باوكێكی باش، هه‌روه‌ك چۆن یه‌كه‌مجارفێری پاسكیل لێخوڕین ده‌بیت قورسه و چه‌ند جارێك ده‌كه‌ویت، به‌ڵام دواتر باشتر ده‌بیت.
6- بۆ هه‌میشه به‌لای یه‌كه‌وه سه‌رنج راكێش نابن
ته‌نها له سه‌ره‌تاوه په‌یوه‌ندییه‌كه سۆز و خۆشه‌ویستیی له‌گه‌ڵه، سۆز ده‌ڕوات و ژیانی خۆشه‌ویستی هێورتر ده‌بێته‌وه، هه‌ندێكجاریش ده‌بێته كێشه، گرنگترین شت ئه‌وه كه بیر له‌وه نه‌كه‌یته‌وه نه‌تویستبێت له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كه‌ت ژیان دروست بكه‌یت، چونكه ده‌توانیت هه‌موو شتێك چاك بكه‌یته‌وه.
5- هه‌ندێكجار هه‌ست به ته‌نیایی ده‌كه‌یت
واده‌رده‌كه‌وێت كه دروستكردنی په‌یوه‌ندی یان هاوسه‌رگیری چاره‌سه‌ر بێت بۆ ته‌نیایی، به‌ڵام ئه‌مه راست نییه، هه‌ندێك ژن و مێرد و هاوبه‌شی یه‌كتر زۆرجار هه‌ست به ته‌نیایی ده‌كه‌ن وا ده‌زانن كه‌سێك نییه لێیان تێبگات یان بایه‌خیان پێ بدات، هه‌موو كه‌سێك ناوبه‌ناو ئه‌مه‌ی به‌سه‌ر دێت جا گرنگ نییه ئه‌و كه‌سانه خێزاندار بن یان سه‌ڵت.
4- شتی سه‌یر به خه‌یاڵتاندا دێت
"ئایا پێویسته جیا ببمه‌وه؟"، "ده‌توانم له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه دڵخۆش و خۆشبه‌خت بم؟" ئه‌م جۆره قسانه ته‌نانه‌ت به مێشكی ئه‌و ژن و مێرد و دوو كه‌سه‌شدا دێت كه زۆر له ژیانیان رازین و دڵخۆشن، زیاتر ئه‌م قسانه له شه‌ودا یان كاتی ته‌نیایی دروست ده‌بن، ئه‌م پرسیارانه وه‌ك ئه‌وه وایه دوور له واقعی خۆت بژیت و خه‌یاڵ بكه‌یته‌وه و بڵێی: "ژیانم چۆن ده‌بوو ئه‌گه‌ر له فه‌ره‌نسا له‌دایك بومایه!" بۆیه ئاساییه ئه‌گه‌ر جارێك له جاره‌كانیش پرسیاری وا به مێشكتدا بێت، ده‌بێت به‌لاوه‌ی نێی.
3- ناوبه‌ناو په‌یوه‌ندیتان ده‌بچڕێت
هه‌ندێكجار وا هه‌ست ده‌كه‌یت به‌س خۆت له‌دنیادا هه‌یت، دڵت ته‌واو به‌ستراوه به‌و كه‌سه‌ی كه خۆشتده‌وێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێكجار ئه‌م وابه‌ستبونه نامێنێت، ئه‌مه شتێكی ئاساییه زۆرجار ئه‌و بچڕانه به‌هۆی ماندوبونه‌وه دروست ده‌بێت.
2- ئازاری یه‌كتر ده‌ده‌ن
كه‌س هێنده‌ی ئه‌و كه‌سه ئازارت نادات كه خۆشتده‌وێت، یه‌كسه‌ر قسه‌كه‌ی له‌دڵت ده‌دات و له‌دڵی ده‌گریت، له ناوجه‌رگه‌ی شه‌ڕی نێوانتاندا له‌وانه‌یه هاوبه‌شه‌ت له‌و شوێنه بدات كه زۆر ئازاری هه‌یه، هه‌ردولا ئازاری یه‌كتر ده‌ده‌ن، گرنگترین شت ئه‌وه‌یه هه‌ر كه كێشه‌كه سه‌ری هه‌ڵدا خێرا لێی بێیته‌ده‌ست و به‌ره‌و چاره‌سه‌ر بیبه‌یت، نه‌ك وازی لێ بهێنی دره‌نگ بكه‌وێت تا كه‌ڵه‌كه بێت و چاره‌سه‌ری قورس بێت.
1- خوشەویستی دەبێت ئاو بدرێت، تەنها خۆی بەس نییە
له‌رووی رێزمانییه‌وه وشه‌ی خۆشه‌ویستی هه‌م ناوه و هه‌م فرمانیشه، خۆشه‌ویسته ته‌نها هه‌ر هه‌ست نییه، كرده‌وه و جوڵه و كرداریشه، بۆیه ده‌بێت كارله‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستی بكرێت، ده‌بێت هه‌ردوولاش بیكه‌ن، "چه‌پڵه به یه‌ك ده‌ست لێ نادرێت"، كه‌واته یه‌كێك له‌و دوو كه‌سه ناتوانن تاسه‌ر وا بكه‌ن ئاگره‌كه گه‌شاوه بێت.
PM:09:57:07/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 7614
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت