خۆر گەورەترین تەقینەوە بەخۆیەوە دەبینێت


وێستگە نیوز- دانيار فاروق

رۆژی چوارشەممە تۆماركەری داینامیكای خۆر كە سەربە ئاژانسی ناسای ئەمریكییە، وێنەیەكی سەرسوڕهێنەری خۆری رەوانەی زەوی كردەوە، كەتیایدا دەردەكەوێت تەقینەوەیەكی گەورە لەسەر خۆر روودەدات كە لەدوای ساڵی 2005ەوە ئەمە دووەم گەورەترین تەقینەوەیە لەسەر خۆر.

بەڕای زانایانی ناسا ئەو تەقینەوە بەهێزە دەرەنجامی قەتیسبوونی هێزی گڕكانێكە و سەرەنجام تیشكێكی گەورەی لێدەكەوێتەوە، هەر بەرای زانایان ئەگەر بەرگە هەوای گۆی زەوی نەبێت كە مرۆڤ دەپارێزێت لەو تیشكانە، ئەوا گەورەترین كارەساتی لێدەكەوتەوە، بەڵام بەگەیشتنی تیشكی تەقینەوەكە بەشێكی زۆر لە مانگە دەستكردەكان و سیستمی دەستنیشانكردنی شوێنگەی جیهانی كە ناسراوە بە جی پی ئێس و هەندێك لە لەرەلەرەكانی رادیۆ لەجیهاندا، بۆماوەیەكی كاتی لەكار كەوتن.

بەپێی هەژمارە زانستییەكان تەقینەوەی یەكەم بە X2.2 پۆڵێنكراوە و تەقینەوەی دووەم بە X9.3 پۆڵێنكراوە، ئەوەش بەبەهێزترین تەقینەوە دادەنرێت كە چوارهێندەی تەقینەوەی خۆری ئاساییە لەماوەی سووڕانی خۆر لە 11 ساڵدا.







دیمەنی كاتی دوو تەقینەوەكە لەسەر خۆر


PM:04:02:07/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 12132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو