كێ ده‌زانێت خاوه‌نی ئه‌م نۆ داهێنانه ژنن
وێستگه نیوزـ
هه‌ركات باس له داهێنه‌ره به‌ناوبانگه‌كان ده‌كرێت، یه‌كسه‌ر تۆماس ئه‌دیسۆن (داهێنه‌ری روناكیی كاره‌با) و ئه‌لێكسانده‌ر گراهام بیڵ (داهێنه‌ری ته‌له‌فۆن یان لیۆناردۆ داڤینشی، بلیمه‌تی ئیتالیمان بیرده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌ی كێ ماری ئه‌ندرسۆن یات ئان تسۆكامۆتۆ ده‌ناسێت؟ له‌وانه‌یه ئه‌م نه‌زانن ئه‌م كه‌سانه كێن، ئه‌مانه ته‌نها دوان له‌و خانمه داهێنه‌رانه‌ن خاوه‌نی چه‌ندین ئامێرن كه له‌ژیانی رۆژانه‌دا به‌كارده‌هێنرێن.
به‌رنامه‌ی (100 خانم)ی تۆڕی بی بی سی، چیرۆكی ئه‌و خانمه داهێنه‌رانه ده‌گێڕێته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتداران و بۆ ئه‌مساڵیش تۆڕه‌كه داوای له سه‌رتاسه‌ری خانمانی جیهان ده‌كات چاره‌سه‌ری داهێنه‌رانه بۆ ئاڵۆزترینی ئه‌و كێشانه پێشكه‌ش بكه‌ن كه روبه‌ڕی ده‌بنه‌وه.
بۆئه‌وه‌ی بزانن خانمان چه‌ند داهێنه‌رن، بڕوانه داهێنانه‌كانی ئه‌م 9 خانمه كه ئه‌گه‌ر به خه‌یاڵی ئه‌واندا نه‌هاتایه ئێستا له‌به‌رده‌ستمان نه‌ده‌بوو:
1- گریس هۆپه‌ر-به‌رنامه‌سازیی كۆمپیوته‌ر
دوای له‌كاتی جه‌نگی دووه‌می جیهان ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكاوه كرد، گریس هۆپه‌ر ئه‌ركی ئه‌وه‌ی پێ سپێردرا كه كار بۆ دروستكردنی كۆمپیوته‌رێمی نوێ بكات به‌ناوی Mark 1.
له ساڵانی 1950ی سه‌ده‌ی رابردوو گریس هۆپه‌ر بووه پێشه‌نگی به‌رنامه‌سازانی كۆمپیوته‌ر و رۆڵی گه‌وره‌ی بینیووه له داهێنانی سیستمی فێركاریی وه‌رگێڕان بۆ زمانێك كه ئامێری كۆمپیوته‌ر بتوانێت بیخوێنێته‌وه و لێ تێ بگات، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد پرۆسه‌ی به‌رنامه‌سازی خێراتر بێت له شۆڕشی كاركردن له كۆمپیوته‌ردا.
هۆپه‌ر هاوكاریش بووه بۆ گشتاندنی گوزارشتی de-bugging كه تا ئه‌مڕۆش به‌كارده‌هێنرێت بۆ لابردنی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له به‌رنامه‌سازیدا دروست ده‌بن، گوزارشته‌كه‌ش واتای "ده‌رهێنانی مێروویه‌ك له ناو كۆمپیوته‌ر" ده‌گه‌یه‌نێت.
هۆپه‌ر تا كاتی خانه‌نشینبوونی له ته‌مه‌نی 79 ساڵیدا له بواری كۆمپیوته‌ردا كاری كردووه و به به‌ته‌مه‌نترین خانمه ئه‌فسه‌ری هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا هه‌ژمار كراوه.
2- دكتۆره شیللی ئان جاكسن، زانینی ناسنامه‌ی قسه‌كه‌ر و ئه‌وه‌ش كه له‌سه‌ر هێڵه
زانایه‌كی ئه‌مریكاییه بواری فیزیایه توێژینه‌وه‌كانی كه ساڵی 1970 كردویه‌تی، بونه‌ته‌هۆی داهێ،انی سیستمی ناسینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی له ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی ده‌كات، ئه‌مه جگه‌له ناسینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی له‌سه‌ر هێڵ چاوه‌ڕانی هه‌ڵگرتنی ته‌له‌فۆنه‌كه‌یه‌تی.
داهێنانه‌كانی ئه‌م خانمه له بواری په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كاندا بووه‌ته‌هۆی داهێنانی ئامێری فاكس و فایبه ئۆپتیك و خانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با به‌خۆ، یه‌كه‌م خانمه پێستڕه‌شی ئه‌میركاییش بووه كه بڕوانامه‌ی دكتۆرای له په‌یمانگه‌ی ماساچۆستس بۆ ته‌كنه‌لۆجیا به‌ده‌ستهێناوه و یه‌كه‌م خانمه پێشتڕه‌شیش بووه كه زانكۆیه‌كی بواری توێژینه‌وه له ئاستێكی باڵادا به‌ڕێوه‌به‌رێت.
3- ماری ئه‌ندرسن، فڵچه‌ی ئۆتۆمبیل
له رۆژێكی ساری زستانی 1903 ئه‌م خانمه سه‌ردانی شاری نیویۆركی ده‌كرد، له‌وكاته‌دا ماری تێبینیی ئه‌وه‌ی كرد كه شۆفێره‌كه جامی لای خۆی ده‌كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌فری سه‌ر جامی پێشه‌وه لابه‌رێت، هه‌ر جارێكیش كه په‌نجه‌ره‌كه‌ی ده‌كرده‌وه، سه‌رنشینه‌كان زیاتر سه‌رمایان ده‌بوو.
ئه‌مه وایكرد ماری بیر له‌وه بكاته‌وه كه فڵچه‌ی لاستیك بۆ جامی پێشه‌وه دابینێت كه له ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه كۆنتڕۆڵ بكرێت، هه‌ربۆیه له‌و ساڵه‌دا داهێنانه‌كه‌ی بكات، وێڕای چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه گه‌وره‌یه كه‌چی داهێنانه‌كه ده‌نگۆیه‌كی زۆری له‌ناو پیشه‌سازیی ئۆتۆمبیل‌دا نه‌بوو، چونكه له‌وكاته‌دا واده‌زانرا سه‌رنجی شۆفێر بۆ رێگاكه‌ی به‌رده‌می كه‌م ده‌كاته‌وه.
ماری له‌م داهێنانه هیچ سودێكی ماددیی نه‌بینی، به‌ڵام ئێستا داهێنانه‌كه‌ی بووه‌ته به‌شێكی سه‌ره‌كی له پیشه‌سازیی ئۆتۆمبیل‌دا.
4- ئۆلگا گۆنزالیز سانابریا – باتریی وێستگه‌ی خولگه‌یی
باتریی نیكڵ و هایدرۆجینی ته‌مه‌ن درێژ كه وزه بۆ وێستگه‌ی بۆشایی ئاسمانیی نێوده‌وڵه‌تی دابین ده‌كات، یه‌كێكه له داهێنانه گرنگه‌كان، دكتۆره ئۆلگا كه به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی پۆرتۆریكۆ-یه، توانی په‌ره به ته‌كنه‌لۆجیایه‌ك بدات كه ببێته‌هۆی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆره باترییه له ساڵانی 1980ی سه‌ده‌ی رابردوو.
ئێستا ئۆلگا به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ئه‌ندازیاریی ناوه‌ندێكه به‌ناوی گلین بۆ توێژینه‌وه كه سه‌ربه ئاژانسی بۆشایی ئاسمان و فڕۆكه‌وانیی ناسراو به (ناسا)ی ئه‌مریكایه.
5- جۆزفین كۆكران – قاپ شۆر
ئه‌م خانمه كه زۆرجار سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی خواردن و ژه‌مه خواردن بوو، هه‌میشه خه‌ونی به‌وه ده‌بینی كه ئامێرێك هه‌بێت قاپ و قاچاغه‌كه‌ی خێراتر له خزمه‌تكاره‌كانی بۆ بشوات.
جۆزفین ئامێرێكی داهێنا كه بریتی بوو له بزوێنه‌رێك له‌ناو مه‌نجه‌ڵێكی مسدا یان قاپ شۆرێك كه به په‌ستانی ئاو كاری ده‌كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی دوای مردنی قه‌رزێكی زۆری به‌سه‌ردا به‌جێهێشتبوو، ئه‌و خانمه ناچار له ساڵی 1886 ده‌ستی له‌مافی خاوه‌ندارێتیی ئه‌و داهێنانه هه‌ڵگرت و هه‌ر له‌وه‌شه‌وه یه‌كه‌م كارگه‌ی قاپشۆر دامه‌زرێنرا.
6- ماری ڤان بریتن بروان – كامێرای چاودێری
وه‌ك په‌رستار كاری ده‌كرد، به‌ڵام زۆرجار له ماڵه‌وه به‌ته‌نیا ده‌مایه‌وه، ئه‌مه‌ش وایكرد بیر له شتێك بكاته‌وه زیاتر بیپارێزێ و پارێزراو بێت له‌رووی ئه‌منییه‌وه.
به هاوكاریی مێرده‌كه به‌ناوی ئه‌لبێرت، ماری یه‌كه‌م سیستمی ئاسایشی ناوماڵی داهێنا، ئه‌وه‌ش كه ناچاری كرد ئه‌و كاره بكات، به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی تاوان و لاوازیی توانای پۆلیس بوو بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخی ئه‌می له ساڵانی 1960ی سه‌ده‌ی رابردوو.
سیستمه‌كه‌ی ماری تاڕاده‌یه‌ك ئاڵۆز بوو، چونكه له كامێرایه‌كی وێنه‌گرتن پێكهاتبوو كه به بزوێنه‌رێك كاری ده‌كرد و بزوێنه‌ره‌كه كامێراكه‌ی به‌رزونزم ده‌كرده‌وه بۆ بینینی به‌شی ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی ئاشكراكردنی هه‌ركه‌سێك كه هه‌وڵی چونه‌سه‌رماڵیان بدات.
سیستمه‌كه‌ی ماری به شاشه‌یه‌كه‌وه به‌سترابوو كه ئه‌و خانمه‌له ژوری نوستنه‌كه‌ی داینابوو، به‌هۆیه‌شه‌وه وێنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی بۆ ژوره‌كه ده‌گواسته‌وه و به دوگمه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ش وریای ده‌كرده‌وه.
7- ئان تسۆكامۆتۆ – جیاكردنه‌وه‌ی خانه‌ی بنچینه‌یی
ساڵی 1991 ئه‌م خانمه وازی له خاوه‌ندارێتیی جیاككردنه‌وه‌ی خانه‌ی بنچینه‌یی هێنا، له‌وكاته‌شه‌وه توێژینه‌وه‌كانی ئه‌و خانمه بووه پێشكه‌وتنی گه‌وره له بواری تێگه‌یشتن له نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه و گرتنه‌به‌ری رێگه‌یه‌ك به‌ره‌و چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشییه.
ئێستا ئه‌و خانمه توێژینه‌وه‌ی زیاتر له بواری گه‌شه‌ی خانه‌ی بنچینه‌یی بكات، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ئه‌و خانمه به‌شداریی له ده‌ستبه‌رداربوون له حه‌وت داهێنانی دیكه‌ش كردووه.
8- ستیڤانی كفولیك – مادده‌ی كیفلار
ئه‌م خانمه كیمیاناسه مادده‌ی كفولیك-ی داهێنا كه بریتییه له پێكهاته‌یه‌كی كێش سوك بۆ داپۆشینی روپۆشی گولـله‌بەند، له‌وكاته‌شه‌وه كه ئه‌و مادده‌یه له ساڵی 1965داهێنراوه و پته‌وییه‌كه‌ی پێنج ئه‌وه‌نده‌ی پۆڵا زیاتره، ژیانی زۆرێكی لە مردن پاراستووەو رۆژانه ملیۆنان كه‌سی رزگار كردووه.
ئێستا مادده‌ی كیفلار له زۆرێك به‌رهه‌می وه‌ك ده‌ستكێش و مۆبایل و پیشه‌سازیی فڕۆكه و پرده هه‌ڵواسراوه‌كان به‌كارده‌هێنرێت.
9- ئه‌لیزابێس ماگی – یاریی مۆنۆپۆلی
هه‌رچه‌نده زۆرێك پێیان وایه كه چارڵز دارۆ خاوه‌نی ئه‌و یارییه‌یه كه یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین یارییه‌كانی مێژوو، به‌ڵام یاسای یارییه‌كه له بیرۆكه‌ی كچه‌كانی ئه‌لیزابێسه.
ئه‌م خانمه ویستی له رێگه‌ی ئه‌و یارییه‌وه كه تیایدا یاریزانه‌كان ئاڵۆگۆڕی سه‌روه‌ت و سامان ده‌كه‌ن، سه‌رچاوه‌كانی سه‌رمایه‌داری ئاشكرا بكات، یارییه‌كه‌ش كه یه‌كه‌مجار له ساڵی 1904 تۆماركرا پێی ده‌وترا "یاریی سه‌رمایه‌داران".
یاریی مۆنۆپۆلی یه‌كه‌مجار ساڵی 1935 له‌لایه‌ن چه‌ند برایه‌ك داهێنرا كه به "پاركه‌ر" ناسرابوون و له‌و ساڵه‌دا ئه‌وان بۆیان ده‌ركه‌وت چاڵز دارۆ خاوه‌نی یارییه‌كه نییه، به‌ڵكو خاوه‌نه بنچینه‌ییه‌كه‌ی ماگی-یه و دارۆ به 500 دۆلار له‌وكاته‌دا مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ناوی خۆی لێ كڕیووه.
PM:03:15:06/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 6178
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت