ئەو وێنەیەی ئاگری بەرداوەتە هەستی هەزاران كەس.. خاوەنی وێنەكە چی دەڵێ‌؟

‌ئەو وێنەیەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی هەژاندووە

وێستگە نیوز- دانیار فاروق

بەهیچ شێوەیەك رائد لەحیانی فۆتۆگرافەر خەیاڵی بۆ ئەوە نەچووە، كاتێك یەكێك لە وێنەكانی دەبێتە مشتومڕێكی زۆر گەورە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، كاتێك وێنەی دوو هاوژینی گرتووە لەناو حەوشەی حەرەمی مزگەوتی مەككەی پیرۆزدا.

بڵاوبوونەوەی ئەو وێنەیە، وای لە شاعیرە بەناوبانگەكانی عەرەب و سعودیە كردووە، كە چەندین كۆپلە شیعری ناسك و رۆمانسییان بۆ ئەو وێنەیە لە هەژماری خۆیان نووسیوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.

لای خۆیەوە لەحیانی فۆتۆگرافەر دەڵێت، بەشێوەیەكی ئاسایی ئەو وێنەیەی لە رۆژی عەرەفەدا گرتووە لەناو مزگەوتی مەككەی پیرۆز، كە ژنێك بەپێوە وەستاوە سێبەری بۆ هاوسەرەكەی دروستكردووە كاتێك نوێژ دەكات.

ئەو فۆتۆگرافەرە دەسڵێت بۆ ئێوارەی رۆژی دواتر خاوەنی وێنەكە لەڕێگەی سناپ چاتی خۆیەوە پەیوەندی پێوەكردووە، لەسەرەتادا پێی ناخۆش بووە تووشی كێشە ببێت، بەڵام دوای روونكردنەوەیەكی تەواو لە وێنەكە، سوپاسی كردووەو رایگەیاندووە " ئەگەر ئەو وێنەیە مانادار نەبوایە، و تیایدا هەست بە سۆز و میهرەبانییەكی گەورەی تێدا نەكرایە لەنێوان دوو هاوسەردا، ئەوا بەو شێوەیە نەدەگەیشتە بەرچاوی خەڵكیش".











سەرچاوە: العربیە


PM:07:44:05/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 17396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت