هۆشیار كه‌ریم به‌رهه‌مێكی نوێی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز -
هۆشیار كه‌ریم گۆرانییه‌كی نوێ به‌رهه‌مدێنێ و بۆ هه‌وادارانی و عاشقانی گۆرانی و میوزیكی كوردی ده‌یكاته جه‌ژنانه.
هونه‌رمه‌ندی گه‌نج هۆشیار كه‌ریم ئێستا به شێوازی سینگڵ گۆرانی بڵاوده‌كاته‌وه، بۆیه نوێترین گۆرانی خۆی به شێوه‌زاری كرمانجی به‌ناوی "ده‌نگێ دلێ من" بڵاوكرده‌وه.
هۆشیار كه‌ریم ده‌ڵێت: "گۆرانییه‌كه وه‌كو جه‌ژنانه پێشكه‌شی عاشقانی گۆرانی و میوزیكی كوردی ده‌كه‌م".
ئاوازی گۆرانییه‌كه له‌لایه‌ن مه‌همه‌ت ئاتلی دانراوه، هونه‌رمه‌ند نیهاد سابیر كاری دابه‌شكردنی میوزیكی بۆ كردووه و لێزان قادر له ستۆدیۆی لاوژه تۆماری كردووه.
PM:05:20:04/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 2073
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت