به ئایفۆن ریش بتاشه
وێستگه نیوزـ
دوباره به داهێنانه‌كانیان زانایانی ژاپۆن جیهانیان سه‌رسام كرده‌وه، ئه‌مجاره‌شیان ئه‌و زانایانه رێگه‌یه‌كیان دۆزیوه‌ته‌وه كه ئایفۆن ده‌كات به مه‌كینه‌ی ریش تاشین.
ئه‌و زانایانه ئامێرێكیان به‌ناوی Thanko دروستكردووه كه ده‌توانرێت له مۆبایلی ئایفۆن ببه‌سترێ و به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت به‌هۆیه‌وه ریشی پێ بتاشێت.
كۆمپانیای Sanko Co. Ltdی ژاپۆنی كه دروستكه‌ری ئامێره‌كه‌یه له‌وباره‌یه‌وه وتویه‌تی: چیتر به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن پێویستیان به مه‌كینه‌ی ریش تاشین نابێت ئه‌گه‌ر ئه‌و ئامێره له‌رێگه‌ی Lightning –connector له ئایفۆنه‌كه‌یان ببه‌ستن، به‌وه‌ش ده‌توانن به ئاسانی ریشیان بتاشن.
كۆمپانیای ناوبراو له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردووه كه نرخی ئه‌و ئامێران ناگاته 9 دۆلار و یه‌ك ده‌می بۆ ریشتاشین پێوه‌یه، هه‌ربۆیه ده‌وترێت كه ره‌نگه ئامێره‌كه نه‌توانێت ریشی پڕ و زبر بتاشێت، راشیگیه‌اندووه كه ئێستا ئامێره‌كه له بازاڕه‌كانی ژاپۆن به‌رده‌سته و خوازیاران ده‌توانن بیكڕن.
PM:06:03:02/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 5308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت