به‌ڤیدیۆ... مارێك شه‌ش ماری بچووكی ده‌بێت
وێستگه نیوز –
رۆژی " dailymail "ی به‌ریتانی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی سه‌رنجڕاكێشی مارێكی بڵاوكرده‌وه كه پێچه‌وانه‌ی بیروبۆچوونه باوه‌كان شه‌ش ماری بچووكی ده‌بێت.
چالاكوانان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێڕای دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه، سه‌رسوڕمانی خۆیان ده‌ربڕی له‌وه‌ی ئه‌و ماره بچووكانه له‌دایك ده‌بن.
له‌و كاته‌وه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب بڵاوكراوه‌ته‌وه، گرته ڤیدیۆییه‌كه زیاتر له 8 ملیۆن جار بینراوه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ته‌نها سێ ماری بچووك له دایك ده‌بن به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و ماره شه‌ش ماری بچووكی بووه.
زۆر كه‌س له‌و باوه‌ڕه‌دابووه كه مار هێلكه ده‌كات، به‌ڵام له راستیدا ته‌نها سه‌دا 70یان هێلكه ده‌كه‌ن و له كه‌شێكی گه‌رمدا ده‌ژین.
PM:10:38:29/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 12656
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت