سیستەمی وەگەڕخەری سەیڵفیش مانگی داهاتوو بۆ سۆنی ئێکسپێریا ئێکس بەردەست دەبێت

‌سیستەمی وەگەڕخەری سەیڵفیش

وێستگە نیوز-


کۆمپانیای (جۆلا)ی دروستکەری سیستەمی وەگەڕخەری سەیڵفیش، لەگەڵ سۆنی ڕێکەوتون بۆ بردنی وەگەڕخەری سەیڵفیش بۆ ئێکسپێریا ئێکس.

سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن کە لە مانگی ڕابردوو سۆنی و جۆلا ئەم ڕێکەوتنەیان ئەنجام داوە، هاوكات جۆلا ئاشکرایکردووه کە وەگەڕخەری سەیڵفیش بۆ سۆنی ئێکسپێریا ئێکس – یان Sailfish X کە ناوی فەرمیەتی لە 27-9-2017 بەردەست دەکرێت.

وەگەڕخەرە نوێیەکە پشتگیری لە هەندێك لە بەربڵاوترین تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە هۆشمەندەکان ناکات، وەکو بلوتوز، هەستەوەرە نوێیەکان (وەکو باڕۆمەتر یان ژمێرەری هەنگاوەکان)، پشکنەری پەنجەمۆر یان ئێف ئێم-ڕادیۆ، ئەمە واتای ئەوە نیە کە ئەم تایبەتمەندیانە لە سیستەمەکەدا بوونیان نابێت، بوونیان هەیە، بەڵام هەبوونی کێشە لە کارکردنیاندا شتێکی چاوەڕوانکراوە.


پێدەچێت دامەزراندنی سیستەمەکە لەسەر مۆبایلەکە، کارێکی ئاسان نەبێت (بەلایەنی کەم بۆ ئەم وەشانە).

جۆلا دەشڵێت کە پێویستت کە کۆمپیوتەرێکی کارپێکەری وەگەڕخەر لینوکس دەبێت بۆ دامەزراندنی وەگەڕخەری سەیڵفیش لەسەر ئێکسپێریا ئێکس.

ڕەوانەکردنی سیستەمەکە سەرەتا لە یەکێتی ئەوروپا، نەرویج و سویسرا (لەوانەیە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) وە دەست پێبکات.

بەڵام هەواڵە خراپەکە ئەوەیە، بۆ دەستکەوتنی سیستەمەکە پێویستە بڕە پارەیەک بدەیت، كه نرخی سیستەمە نوێیەکە 49.90 یۆرۆ دەکاته 60 دۆلارى ئه مريكى.



PM:07:07:29/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 4160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو