کێشەیەکی ڤایبەر چارەسەر دەکرێت


وێستگە نیوز -

دوای ئەوەی ماوەیەک پێش ئێستا، بەشێک لە بەکارھێنەرانی پڕۆگرامی ڤایبەر لەسەر مۆبایلی ئایفۆندا، کاتێک پڕۆگرامەکەیان نوێ (Update) دەکردەوە، پاشان کاتێک تەلەفۆنێکی لە ڕێگەی ڤایبەرەوە بۆ دەھات، زەنگی مۆبایلەکەیان لێی نەدەدا، ئێستاش ماڵپەڕێکی تەکنۆلۆژی، چارەسەری ئەم کێشەیەی دۆزیوەتەوە.

ماڵپەڕی (تێک بلۆرگ)ی تەکنۆلۆژیی ئەمریکی، چارەسەری ئەو کێشەیەی مۆبایلی ئایفۆن و پڕۆگرامی ڤایبەری دۆزیوەتەوە، پێش ھەموو شتێکیش ئاماژەی بەوە داوە، لەوە دڵنیابە کە مۆبایلەکەت بێدەنگ (Silent) نییە، پاشان ئەم ھەنگاوانە جێبەجێ بکە:

1 - بەشی (Setting)ی مۆبایلەکەت بکەرەوە.

2 - ئینجا بەشی (Notifications) بکەرەوە.

3 - بەشی (Alert Style) بگۆڕە بۆ (Alerts) یان (Banner).

4 - پاشان دەنگی ئاگادارکردنەوەکان (Alerts) پێ بکە، (On)ی بکە.


PM:02:59:28/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 9916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت